لە ئەستەنبول ٥ ئۆتۆمبیلی هاوکارانی رژێمی ئاکەپە سووتێندران
لە ناوچەی ئەیوب-ی شاری ئەستەنبول گروپێک بە مەبەستی رسواکردنی پلانگێری ١٥ی شوبات، ٥ ئۆتۆمبیلیان سووتاند.
لە ناوچەی ئەیوب-ی شاری ئەستەنبول گروپێک بە مەبەستی رسواکردنی پلانگێری ١٥ی شوبات، ٥ ئۆتۆمبیلیان سووتاند.
گروپێک کە ناوی 'یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید ساکینە جانسز' ی لە خۆی ناوە، رایگەیاند لە ١٤ی شوبات لە گەڕەکی دەرەی ناوچەی ئەیوب-ی شاری ئەستەنبول ٥ ئۆتۆمبیلی هاوکارانی دیکتاتوریی ئاکەپە-مەهەپەی فاشیستیان سووتاندووە.
گروپەکە رایگەیاند، چالاکییەکەیان لە دژی پلانگێرییە نیودەوڵەتیەکەی دژی رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان، ساز کردووە.
ز.ش