لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکدا کۆڵبەرێک برینداربوو

لە ناوچەی هەورامان لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێکدا کۆڵبەرێک بە قوڕسی برینداربوو.

ماڵپەری کۆڵبەرنیوز ڕایگەیاند، دوێنی ئێوارە لە ناوچەی هەورامانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان مینێک بە کۆڵبەرێکەوە تەقیەوە و لە ئەنجامدا بە قوڕسی برینداربوو.

بە پێی زانیاری هەمان ماڵپەر، ناوی کۆڵبەرە بریندارەکە عادلە و خەڵکی گوندی بێسارانە.

بەهۆی قوڕسی برینەکەیەوە، عادل بۆ نەخۆشخانەی شاری مەریوان گواستراوەتەوە.

ف،.ق