لە باشووری کوردستان دوو کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران".

هەروەها ئەوەی خستەڕوو، تووشبووی یەکەم پیاوێك تەمەن ٣٨ ساڵ دانیشتووی گوندی (ئەبو جردە)ی سەر بە شارەدێی گوێرە، کە نیشانەکانی نەخۆشی ھەبووە، تووشبووی دووەم پیاوێکی تەمەن ٢٩ ساڵ دانیشتووی شارەدێی عەنکاوەیە.

بەو پێیەش کۆی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ٥٠٤ کەس، لە نێویاندا پێنج مردن هەیە و ٤٠٣ نەخۆش چاکبوونەتەوە و ٩٦ کەسیش لەژێر چاودێری پزیشکییدان.

ف.ق