لە باشووری کوردستان ٨ حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمارکران

لە شارەکانی هەولێر و دهۆکی باشووری کوردستان ٨ حاڵەتی تری ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکران.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێنج تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران، کە ئافرەتێك لە گوندی کانی گەلی و دوو ئافرەت و پیاوێك و مندالێك لە گەرەکی ٩٤ی باداوەن.
ئاشکراشکراوە، هەر پێنج تووشبووەکە بەرکەوتەی تووشبووەکانی ھەردوو پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانی شاری ھەولێرن.

لە شاری دهۆکیش سێ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون کە ئەندامی یەک خێزانن.

وەزارەتی تەندروستی لەسەر پەیجی فەرمی خۆی ڕایگەیاند، لە دهۆک سێ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون کە دایک و باوکێک و منداڵەکیانە و لە بەریتانیا گەڕاونەتەوە و لە کەرەنتینەدابوون.
بەمەش کۆی ژمارەی تووشبووان لە هەرێمی کوردستان بۆ ٢٨٨ کەس بەرزبووەوە و ٣ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ف.ق