لە باغلاری ئامەد ژنێک کوژرا

لە ناوچەی باغلاری ئامەد لە ئەنجامی هێرشی چەکداریدا ژنێک کوژرا.

لە ناوچەی باغلاری ئامەد ژمارەیە کەسی نەناسراو بە چەک هێرشیان کردە سەر ژنێک و کوشتیان.

بە پێی زانیاریەکان دوێنێ شەو ژمارەیەک کەسی نەناسراو لە کۆڵانی ١٨٧ی گەڕەکی مورادیەی سەر بە ناوچەی باغلاری ئامەد هەڵیانکوتایە سەر ماڵێک و لە ئەنجامی هێرشی چەکداریدا ژنێک بە ناوی نورجان پۆڵات بریندار بوو.

تیمەکانی تەندروستی نورجان پۆڵاتیان بۆ نەخۆشخانە گواستەوە، بەڵام بە هۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.

ف.ق