لە باڵەخانەی قائیمقامیەتی جزیر هاوڵاتییەک ویستی کۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت

دوای ئەوەی، دوێنی لە باڵەخانەی قائیمقامیەتی ناوچەی جزیر هاوڵاتییەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، ئەمڕۆش هاوڵاتییەکی دیکە ویستی بە هەمان شێوە کۆتایی بە ژیانی خۆی بهینیت.

لە باڵەخانەی قائیمقامیەتی ناوچەی جزیری سەر بە شرنەخ کەسێک بە ناوی (د.ئۆ) بە بیانووی ئەوەی "قەرزدارە" ویستی بە چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی بهینیت. کەسی ناوبراو لە ژێرزەمینی باڵەخانەکەدا کە چەکی بەدەستەوە بووی، ویستوویەتی خۆی بکوژێت، بەڵام هێزێکی پۆلیسی تایبەت گەیشتە شوێنی رووداوەکە و لە هەوڵی رازیکردنی ناوبراودا بووە بۆ ئەوەی چەکەکەی دابنیت.   

دوێنێش هاوڵاتیەکی دیکە بە ناوی نەزیر کلچ لە هەمان باڵەخانە لە نهۆمی چوارەمەوە خۆی هەڵدایە خوارەوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ز.ش