لە تورکیا ١٥ پەیامنێر دەستگیرکران و هەشتیان ڕەوانەی زیندانکران
بە پێی ڕاپۆرتی (DFG) لە مانگی ئازاردا ١٥ پەیامنێر دەستگیرکراون و هەشتیان رەوانەی زیندانکراون و ڕایگەیاند، لە سەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنادا فشارەکانی زیادی کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی (DFG) لە مانگی ئازاردا ١٥ پەیامنێر دەستگیرکراون و هەشتیان رەوانەی زیندانکراون و ڕایگەیاند، لە سەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنادا فشارەکانی زیادی کردووە.
کۆمەڵەی پەیامنێرانی دیجلە و فورات ڕاپۆرتی مانگی ئازاری لەبارەی پێشێلکاریەکان لەبەرانبەر مافی پەیامنێران بڵاوکردەوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا باسی ئەوەکرا، لە کۆتایی مانگی شوباتەوە و تا مانگی ئازار ژمارەیەکی زۆر پەیامنێر دەستگیرکراون و وتی، ئەو پەیامنیرانەی لەبارەی کوژرانی ئەندامانی میت لە لیبیا هەواڵیان ئامادە کردووە بوونەتە ئامانج و لێپرسینەوەیان لیدەکرێت و هەروەها کارمەندانی ئۆدا تی ڤی، ڕۆژنامەی یەنی یاشام و یەنیچاغ لە چوارچێوەی ئەم دۆسیەیەدا دەستگیرکراون و ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هەڵوێستە دژایەتیکردنی راگەیاندنی ئازادە.
(DFG) بڕیاری گۆڕین و کەمکردنەوەی سزای زیندانیانی وەبیرهێنایەوە و داوای کرد هەموو زیندانیە سیاسی و پەیامنێران ئازاد بکرێن.
لە ڕاپۆرتەکەی (DFG) دا باسی ئەوە دەکرێت کە لە سەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنادا فشارەکان، دەستگیرکردن، لێپرسینەوە لە پەیامنێران زیادی کردووە و ژمارەیەکی زۆر پەیامنێر و بەکارهێنەرانی سۆشیاڵ میدیا زیندانیکراون.
ئاماری مانگی ئازار
لە ڕاپۆرتەکەدا وەبیرهێنرایەوە کە لە تورکیا و باکووری کوردستان ١٠٣ پەیامنێر لە زینداندان و لە مانگی ئازاریشدا ١٥ پەیامنێر دەستگیرکراون کە هەشتیان ڕەوانەی زیندان کراون و لێپرسینەوە لە ١٢ کەسی تر دەستیپێکردووە.
ف.ق