لە حەفتانین ١٥ سەربازی تورک کوژران
میدیاکانى تورک بڵاویانکردەوە، لە شەڕدا لە حەفتانین ٣ سەربازیان کوژراون، بەڵام بەپێى زانیاریى سەرچاوە هەرێمییەکان لەو شەڕەدا ١٥ سەربازی تورک کوژراون و ١٥ سەربازی تریش بریندار بوون.
میدیاکانى تورک بڵاویانکردەوە، لە شەڕدا لە حەفتانین ٣ سەربازیان کوژراون، بەڵام بەپێى زانیاریى سەرچاوە هەرێمییەکان لەو شەڕەدا ١٥ سەربازی تورک کوژراون و ١٥ سەربازی تریش بریندار بوون.
لە ئۆپەراسیۆنى داگیرکەریى سوپای تورکی داگیرکەر بۆ سەر باشووری کوردستان ئەمڕۆ شەڕ روویدا و لەو شەڕەدا ١٥ سەربازی سوپای تورکی داگیرکەر لە حەفتانین کوژران و ١٥ سەربازی تریش بریندار بوون.
میدیاکانى تورک هەواڵێکیان لە زاری وەزارەتى بەرگریى تورکەوە بڵاوکردووەتەوە و نووسیویانە "لە ئۆپەراسیۆنى چەنگ دا ٣ سەرباز کوژران".
بەڵام بەپێى زانیاریى سەرچاوە هەرێمییەکان لە ناوچەکەوە، لەو شەڕەدا بەلانیکەمەوە ١٥ سەربازی سوپای تورکی داگیرکەر کوژراون و ١٥ سەربازی تریش بریندار بوون.
تاوەکو ئێستا ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیى هەپەگە لەوبارەیەوە راگەیاندراوى بڵاونەکردووەتەوە.
ژ.ت