لە خانەقین ئاگر بەردرایە کێڵگەکان و بە تەقینەوەش هاوڵاتییەک کوژرا
لە خانەقین بەهۆی ئاگربەردان لە سەدان دۆنم زەوی و کوژرانی مامۆستایەک بە تەقیەنەوەی بۆمبی چێنراو دۆخی ئەو شارە ئاڵۆزە.
لە خانەقین بەهۆی ئاگربەردان لە سەدان دۆنم زەوی و کوژرانی مامۆستایەک بە تەقیەنەوەی بۆمبی چێنراو دۆخی ئەو شارە ئاڵۆزە.
شەوی ڕابردوو لە گوندەکانی (مێخاس و دارا و موبارەك) سەر بە قەزای خانەقین پارێزگای دیالە، ئاگر له سهدان دۆنم لە گێڵگەکانی دهغڵودانی جوتیارانی بهردراوە و ئەوەش زیانی زۆری ماددی و ژینگەیی ڵێکەوتووەتەوە. تا ئێستا هۆکار ئاگربەردانەکە نەزانراوە و نازانرێت چ کەسان و لایەنێک پێی هەستاون.
ڕاگەیەندرا، ئەمڕۆش هاوڵاتییەک بەناوی 'نهبیل ئهكبهر' بە ماشین چووەتە نێو گێڵگە سووتاوەکان و مینێکی چێندراو پێیدا تەقیوەتەوە و ئەوەش گیان لەدەستدانی ناوبراو و تێکشاندنی ماشێنەکەی لێکەوتووەتەوە.
زانرا 'نهبیل ئهكبهر' له دایكبووی ساڵی ۱۹۷۹ بووە و پێشەی مامۆستایی بووە. ناوبراو خێزاندار و باوکی ۲ منداڵە بووە.
ئەم دوو ڕووداوەش بەتەواوەتی دۆخی خانەقین و دەوروبەری ئاڵۆز کردوە و نیگەرانی و دڵەڕاوکێی لەلای هاوڵاتیان دروست کردووە. ئەم ڕووداوانەش لە کاتێکدا دەکەونەوە کە ماوەیەک جموجوڵی چەتەکانی داعش و کردە تەرۆرستیەکانیان لە ناوچەکە پەرەیان سەندووە و حکومەت و هێزەکانی ئێراقیش بەرامبەران بێچارە و دەستەوستانن.
هـ.هـ