لە دواى دەستگیرکردنی پەرلەمانتارانی هەدەپە چالاکی لە جۆلەمێرگ قەدەغە کرا!
دەوڵەتى تورک دواى ئەوەى پەرلەمانتاریی لەیلا گیوڤەن پەرلەمانتاری هەدەپەى جۆلەمێرگ هەڵوەشاندەەوە و دەستگیریکرد، بۆ ماوەى ١٥ رۆژ لە جۆلەمێرگ هەموو جۆرە چالاکییەکى قەدەغەکرد.
دەوڵەتى تورک دواى ئەوەى پەرلەمانتاریی لەیلا گیوڤەن پەرلەمانتاری هەدەپەى جۆلەمێرگ هەڵوەشاندەەوە و دەستگیریکرد، بۆ ماوەى ١٥ رۆژ لە جۆلەمێرگ هەموو جۆرە چالاکییەکى قەدەغەکرد.
دوێنێ پێنجشەممە ٤ی حوەزیران مافی پەرلەمانتاری لەیلا گیوڤەەن هاسەرۆکى کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە) و پەرلەمانتاری هەدەپە لە جۆلەمێرگ و موسا فاریس ئۆگیولاری پەرلەمانتاری هەدەپە لە ئامەد هەڵوەشێنرایەوە. دواى هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانتارییان، دوێنێ شەو ئەو ٢ پەرلەمانتارە دەستگیرکران.
پارێزگاری دەوڵەتى تورک لە جۆلەمێرگ بۆ ئەوەى رێگری لە ناڕەزایەتییەکانی گەل لەو شارەدا لە دژی ئەو هێرشەى رژێم بگرێت رایگەیاند، لە ئەمڕۆەوە ٥ی حوزەیران بۆ ماوەى ١٥ رۆژ هەموو جۆرە چالاکییەک لە شارەکەدا قەدەغەیە.
ژ.ت