لە زاخۆ سێ کەس بە گۆمانی توشبوون بە کۆرۆنا خرانە ژێر چاودێریەوە

لە قەزای زاخۆی سەر بە دهۆک ٣ کەس بە گۆمانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا خرانە ژێر چاودێریەوە.

بە پێی زانیاریەکان سێ کەسەکە سەردانی ئێرانیان کردبوو و لە ئێرانەوە چوونەتە باکووری کوردستان و لەوێوە لە ڕیگای دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە بۆ باشووری کوردستان گەڕاونەتەوە.

سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوەدەکەن کەسێکیان خەڵکی ناوچەی سۆرانە و دووانەکەی تریش خەڵکی زاخۆن.

هەر سێ کەسەکە ١٤ ڕۆژ لە نەخۆشخانەی گشتی زاخۆدا ڕادەگیرێن و لەژێر چاودێریدان.

تا ئێستا لە باشووری کوردستان جگە لە کەرکوک هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە.

ف.ق