لە سلێمانی کەسێک بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا
لە شاری سلێمانی باشووری کوردستان کەسێکی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە ژێر چاودێری پزیشکدابوو و تەمەنی ٣٧ ساڵە، گیانی لەدەستدا.
لە شاری سلێمانی باشووری کوردستان کەسێکی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە ژێر چاودێری پزیشکدابوو و تەمەنی ٣٧ ساڵە، گیانی لەدەستدا.
بەرپرسانی تەندروستی شاری سلێمانی ئاشکرایان کرد کە ئەو هاوڵاتیە چەند ڕۆژێکە چارەسەر وەردەگرێت ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە.
باسی ئەوەیان کرد، توشبووەکە پیاوێکی تەمەن ٣٧ ساڵە و دانیشتووی شاری سلێمانی بووە، چەند ڕۆژێکە باری تەندروستی ناجێگیرە و هەموو چارەسەرە ڕێگاپێدراوەکانی بۆ کراوە.
ئەو کەسەی گیانیلەدەستداوە هیچ نەخۆشییەکی دیکەی نەبووە و تەنها بەهۆی کۆرۆناوە گیانیلەدەستداوە.
ف.ق