لە سەرتاسەری باشووری کوردستان ٦ ڕۆژ قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەنرا

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی باشووری کوردستان قەدەغەی هاتووچۆی بۆ ماوەی شەش ڕۆژ لە سەرتاسەری باشووری کوردستان ڕاگەیاند.

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی باشووری کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لەنێوان هەموو شارەكانی هەرێمی كوردستان لە ٣١-٥-٢٠٢٠ تا ٦-٦-٢٠٢٠ قەدەغەی هاتووچۆی تەواو ڕادەگەیەندرێت هەر كەسێكیش سەرپێچی بكات سزادەدرێت.

هەروەها هاتووە: قەدەغەی هاتووچۆی پیادە و ئۆتۆمبێل لەناو هەموو شارەكانی هەرێمی كوردستان جێبەجێدەكرێت لە كاتژمێر 6ی ئێوارەی ١-٦-٢٠٢٠ تا كاتژمێر ١٢ی شەوی ٦-٦-٢٠٢٠ هەروەها دەوامی فەرمی لە هەموو دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم ڕادەگەیەندرێت هەتا ٦-٦-٢٠٢٠.