لە سەمسوور و جزیر ٥ کەس دەستگیرکران

پۆلیسی تورک سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە سەمسوور و جزیر لە چوارچێوەی ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا هەڵیکوتایە سەر ماڵان و ٥ کەسیان دەستگیرکرد.

لە سەمسوور هەدەپە، ئەیتم سەن، کۆمەڵەی عەلەویانی دیموکراتیک بوونە ئامانجی پۆلیسی تورک.

لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ئابووزە کوچوککەلەبچە هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەی سەمسوور، ڕەزا ئاچکپایان بەڕێوەبەری پێشووی هەدەپە، ئایشەگول یوجەتاش بەڕێوەبەری ئەیتم سەن و جەلال دەمرجی سەرۆکی لقی سەمسووری کۆمەڵەی عەلەویانی دیموکرات دەستگیرکران.

ڕاگەیەنرا کەسێکی تر کە لە ناونیشانەکەی نەبوو، دەستگیرنەکرا.

لە جزیریش پۆلیسی تورک هەڵیانکوتایە سەر ماڵێک لە گەڕەکی نوور و کەسێکیان بە ناوی م.س دەستگیرکرد.

ف.ق