لە شاری بۆچۆلتی ئەلمانیا ئاهەنگێک بۆ پشتیوانی رۆژئاوای کوردستان ساز کرا

لە شاری بۆچۆلتی ئەلمانیا بە مەبەستی پشتیوانی لە خۆڕاگریی رۆژئاوای کوردستان شەرئاهەنگێک سازکرا و تیایدا هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەرمەزار کرا.

قسەکەران لە ئاهەنگەکەدا باسیان لە هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی رۆژئاوای کوردستان و شەنگال و باشوری کوردستان کرد.

هەروەها گروپی موزیکی زرگار سەرحەد و گروپی هیوای رۆژ لە شەوە ئاهەنگەکەدا گۆرانییان پێشکیش کرد.

لە چالا کییەکەدا بە بەردەوامی دروشمی بژی سەرۆک ئاپۆ دەوترایەوە.

ز.ش