لە شاری کەرکوک ٤ حاڵەتی کۆرۆنا تۆمارکران

دوای شاری نەجەف لە شاری کەرکوکیش حاڵەتی ڤایروسی کۆرۆنا تۆمارکران.

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، لە شاری کەرکوک ٤ حاڵەتی کۆرونا تۆمارکران.

هەروەها باسی ئەوەشی کرد هەر چوار کەسەکە ئەندامی خێزانێکن و لە ئێران گەڕاونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاندبوو، بە هۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە، بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ پڕۆسەی خوێندن لە شاری نەجەف ڕاگیراوە و وتی، "شاری نەجەف بەڕووی هاتوچۆدا داخراوە، مەگەر بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێ.

ئەوەش لە کاتێکدایە یەکەم حاڵەتی کۆڕۆنا دوێنێ دووشەممە لە شاری نەجەف تۆمارکرا و نزیکەی هەزار کەسی عێراقیش کە سەردانی ئێرانیان کردبوو لە ژێر چاودێریدان.

ف.ق