هەپەگە لەبارەی هێرشی داگیرکەران راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
سوپای داگیرکەری تورک لە ئامەد و شڕنەخ دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد، فڕۆکە جەنگیەکانیش هەرێمی گارەیان بۆردومان کرد.
سوپای داگیرکەری تورک لە ئامەد و شڕنەخ دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد، فڕۆکە جەنگیەکانیش هەرێمی گارەیان بۆردومان کرد.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی ئۆپەڕاسیۆنەکانی سوپای داگیرکەری تورک و هێرشە ئاسمانیەکان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیەیە:
ئامەد
"٨ی حوزەیران لە درەنگانی شەودا سوپای داگیرکەری تورک لە دەڤەری گوندەکانی جوماتا، هندس و سەلیمای ناوچەی فارقینی ئامەد دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد. ئۆپەڕاسیۆنەکە بە پشتگیری هەلیکۆپتەر و ئۆتۆمبێڵی سەربازی ئەنجامدرا، سوپای تورک بە سەختی ناوچەکانی بۆردومان کرد. سوپای داگیرکەر تا بەیانی ٩ی حوزەیران دەڤەرەکەی بۆردومان کرد و کاتێک هیچ ئەنجامێکی بەدەست نەهێنا، ئاژەڵی ماڵی گوندەکانی ناوچەکەی کردە ئامانج و ژمارەیەک ئاژەڵ لەناوبران. هێزە داگیرکەرەکان لەهەمانکاتدا بە هاوکاری کۆنتراکان کە جلی هێزەکانی ئێمەیان لەبەر کردبوو، لە گوندەکانی جوماتا، هندس و سەلیما کاری کۆنترایان کرد.
شڕنەخ
١٠ی حوزەیران سوپای داگیرکەری تورک لە دەڤەری مەرگەزەرینی بەرزاییەکانی ناوچەی قلەبانی شڕنەخ دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد. هەمان ڕۆژ هەلیکۆپتەرەکانی دوژمن ناوچەکەیان بۆردومان کرد و بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی سەرباز بۆ ناوچەکە گواسترانەوە. ١٢ی حوزەیران فڕۆکە جەنگیەکان ناوچەکەیان بۆردومان کرد. ئۆپەڕاسیۆنەکە هەمان ڕۆژ بێ ئەنجام کۆتایی هات.
گارە
١٢ی حوزەیران فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەر، دەڤەری دەشتی کاڤیا و گوندی کانیسارکێی هەرێمی گارەی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بۆردومانکرد کە شوێنی ژیانی خەڵکی مەدەنیە. بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی دوژمن، لە هەرێمەکە ئاگر کەوتەوە."
ف.ق