لە لیجە تیرۆری دەوڵەت: ٤ کەس دەستگیرکران
سەربازانی تورک لە ناوچەی لیجەی ئامەد لە دوو گەڕەک هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و ٤ کەسیان دەستگیرکرد.
سەربازانی تورک لە ناوچەی لیجەی ئامەد لە دوو گەڕەک هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و ٤ کەسیان دەستگیرکرد.
سەربازانی تورک لە گوندەکانی چەمێ ئەلیکا و سپێنیی ناوچەی لیجەی ئامەد، ٤ کەسیان دەستگیرکرد کە یەکێکیان باوکی ڕۆژدا نازلیئەر هاوسەرۆکی شارەوانی کارازە.
سەربازان لە گوندی چەمێ ئەلیکا فەرمان نەرگیز و هارون ئۆیونلو و لە گوندی سپێنیش ئادەم نازلیئەر باوکی ڕۆژدا نازلیئەر هاوسەرۆکی شارەوانی کاراز و کەسێکی تریان دەستگیرکرد.
دەستگیرکاوەکان بۆ فەرماندەیی جەندرمەی ئامەد گواسترانەوە.
ف.ق