لە لیجە قەدەغەکاری راگەیاندرا و ئۆپەراسیۆن دەستیپێکرد

لە ٧٣ گەڕەک و دێ و لادێ قەدەغەی هاتووچۆ راگەیاندرا. یەکە تایبەتەکانی سوپای تورکیا لە هەندێک لەو ناوچە قەدەغەکراوانەدا دەستیان بە ئەنجامدانى ئۆپەراسیۆن کرد.

پارێزگارى دەوڵەتى تورکیا لە ئامەد قەدەغەى لە ١٩ گەڕەک و ٥٤ دێ و لادێ لە سنووری شاری لیجەى ئامەد راگەیاند و هەموو جۆرە جموجوڵ و چوونەدەرەوەیەک لە دوای سعات ٦ لە هاووڵاتییان قەدەغە کراوە.

هاوکات لەگەڵ راگەیاندنى ئەو قەدەغەکارییە، یەکە تایبەتەکانى سوپاى تورکیا لە هەندێک لەو ناوچانەدا کە قەدەغەى تیادا راگەیاندراوە دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کرد.

ئۆپەراسیۆنەکە چەندین کۆپتەریش تیایدا بەشداران و بە کۆپتەرى جەنگی و لۆجستى هاوکاریى سەربازەکانى یەکەى تایبەتى سوپاى تورکیا دەکرێت.

ر.م