لە مێردین تیرۆری دەستگیرکردن

هێزەکانی پۆلیسی تورکی داگیرکەر  لە مێردین دەستیان بە تیرۆری دەستگیرکردن کرد و ساڵح کودای هاوسەرۆکی هەدەپەی ئەو شارە، دەریا ئەتهەم سەرۆکی ژووری پزیشکانی مێردینیان دەستگیرکرد.

لە ناوچەکی قۆسەر، نوسەیبین و ئەرتوکلوی مێردین پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵان و ژمارەیەک کەسیان دەستگیرکرد.

لە ناو دەستگیرکراوەکاندا ساڵح کودای هاوسەرۆکی هەدەپەی ئەو شارە، دەریا ئەتهەم سەرۆکی ژووری پزیشکانی مێردین و نەدا ئالپەر و ئەمەل ئۆرهان ئەندامانی هەدەپە هەن.

ئەتە کە لە ماڵەوە دەستگیرکرا، دواتر پشکنین لە ژوورەکەشی لە نەخۆشخانە کرا.

دوای کۆنتڕۆلی تەندروستی دەستگیرکراوان بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی مێردین گواسترانەوە.

تا ٢٤ کاتژمێر دەستگیرکراوان ناتوانن پارێزەرەکانیان ببینن.

ف.ق