لە ناوچەى توشبای وان بومەلەرزەیەک روویدا

لە ناوچەى توشبا لە وان بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.١ پلە بە پێوەری رێختەر روویدا.

بەڕێوەبەرایەتیى دۆخی لەناکاو و رووداوەکان لە تورکیا رایگەیاندووە، بومەلەرزەکە کاتژمێر ٢٣:١٦ی شەوی رابردوو لە قوڵایى ١٠ کیلۆمەتر لە ژێر زەویدا و بە گوڕێ ٤.١ پلە بە پێوەری رێختەر روویداوە. دواى ٢ خولەکیش بومەلەرزەیەکى تر بە گوڕیی ٣.٧ پلە بە پێوەری رێختەر روویداوەتەوە. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان بومەلەرزەکە زیانى نەبووە.

هەروەها لە ١٦ی شوبات لە کاتژمێر ٢١:٠٣ لە ناوچەى ئەلباکی وان بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٧ پلە بە پێوەری رێختەر روویدا.

دوایین بومەلەرزەی بەهێز لە باکووری کوردستان لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لە ناوچەى سیڤریجە لە پارێزگای خارپێت روویدا، کە گوڕەکەى ٦.٨ پلە بوو بە پێوەری رێختەر و بەو هۆیەوە ٤١ کەس گیانیان لە دەستدا.

ژ.ت