لە ناوچەی برادۆست ئاگری نەورۆز كرایەوە
ئێوارەى دوێنێ ٢٠ی ئاداری ٢٠١٩ لە هەموو شار و شارۆچكەكانی باشووری كوردستان ئاگری بە چەندین چالاكی جۆراوجۆر کرایەوە و مەشخەڵی ئاگری جەژنی نەتەوەیی نەورۆز بەرزكرایەەوە.
ئێوارەى دوێنێ ٢٠ی ئاداری ٢٠١٩ لە هەموو شار و شارۆچكەكانی باشووری كوردستان ئاگری بە چەندین چالاكی جۆراوجۆر کرایەوە و مەشخەڵی ئاگری جەژنی نەتەوەیی نەورۆز بەرزكرایەەوە.
كاتژمێر ٦ لە هەرێمی برادۆستی سنووری پارێزگای هەولێر، کە ماوەى زیاتر لە ساڵێکە لەلایەن سوپاى تورکەوە داگیرکراوە، ئاگری نەورۆز بە بەشداریی گەنجان و لاوان و چین و توێژەكانی هەرێمەكە مەشخەڵی ئاگری نەورۆز کرایەوە.
هەروەها چالاكیی شانۆ و شیعر و گۆرانی و سروودی نەتەوەیی پێشكەش كران .
کردنەوەى ئاگری نەورۆز لە ناوچەى برادۆست لەكاتێكدایە، کە سوپاى تورکی داگیرکەر لە سنووری چیادێل لە ناوچەی برادۆست کردنەوەى ئاگری نەورۆزی لە ٦ گوند بە ناوەکانى خەلیفان، لێلیكان، گورەشا، بوزێنە، ناومێرگان و برەسەنان-ی لە هاووڵاتییان قەدەغە کردبوو.
هەر ئێوارەى دوێنێ سوپاى تورکی داگیرکەر سنووری کەندەگەری و چیادێل و بێسنۆکی تۆپباران و هاوەنباران کردبوو و زیانى بە ژینگە و سروشت و لەوەڕگەى ئەو ناوچانە گەیاندبوو.
سوپاى تورکى داگیرکەر چەندین بنکەى سەربازیى لە سنووری برادۆست دروستکردووە و هاوکات لەگەڵ بۆردومان و داگیرکەرییەکانیدا دەیەوێت خەڵک لە کولتوری خۆی دووربخاتە و سیاسەتى سیخوڕی و تواندنەوە و لە ئەنجامدا دەرکردنیان بەسەردا بسەپێنێت، بەڵام گەلی ئەو ناوچەیە بەرەنگاری هەموو ئەو سیاسەت و دەستدرێژی و داگیرکەرییانەى سوپاى تورک بوونەتەوە.
ر.م
***********