لە ناوچەی رەزانی ئامەد چالاکیەکی چەکداری: پۆلیسێک بریندار بوو

لە ناوچەی رەزانی ئامەد لە دژی هێزێکی پۆلیس چالاکیەکی چەکداری ئەنجامدرا. بە پێی زانیاریەکان پۆلیسێک بریندار بووە.

لەسەر رێگای ساکاریا لە ناوچەی رەزانی ئامەد لە دژی هێزەکانی پۆلیس چالاکیەکی چەکداری بەڕێوە چوو. بە پێی ئەو زانیاریانەی گەیشتووەنەتە بەردەستمان لە ئەنجامی ئەو چالاکیەدا پۆلیسێک بریندار بووە. پۆلیسە بریندارەکە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

دوای چالاکیەکە، لە ناوچەکە دەنگێکی زۆری ئامبولانس بیستراوە و چەندین ئۆتۆمبیلی زرێپۆشیش رەوانەی ناوچەکە کراون.

ز.ش