لە نسێبین ٥ کەس دەستگیرکران
رژێمى ئاکەپە – مەهەپە لە نسێبین ٥کەسى دەستیگرکرد، کە یەکێکیان ژنە.
رژێمى ئاکەپە – مەهەپە لە نسێبین ٥کەسى دەستیگرکرد، کە یەکێکیان ژنە.
رژێمى ئاکەپە – مەهەپە دواى ئەوەى خۆى لە هەڵبژاردنەکاندا بە حیلە و ساختەکاری سەپاند، ئێستا زۆرداری و ملهوڕییەکانى زیاتر کردووە.
هێزەکانى رژێمى ئاکەپە – مەهەپە لە ناوچەى نسێبینى پارێزگاى مێردینى باکوورى کوردستان هەڵیان کوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان و ٥ کەسیان دەستیگرکرد، کە یەکێکیان ژنە.
ناوى ٢ کەس لە دەستگیرکراوەکان بریتین لە: بایسال سدیق کالپ، لەیلا سدیق کالپ. تا ئێستا ناوى ٣ کەسە دەستگیرکراوەکەى تر روون نەبووەتەوە.
ر.م