لە هەرێمە جیاوازەکانی ڕووسیا پیلانگێڕی ١٥ شوبات شەرمەزارکرا

کوردانی ڕووسیا بە چالاکیەکانیان پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوباتیان لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد شەرمەزار کرد.

کوردانی ڕووسیا بە چالاکیەکانیان پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوباتیان لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد شەرمەزار کرد.

مۆسکۆ

لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا کوردەکان بە کۆبوونەوەیەک پیلانگێڕیان شەرمەزار کرد و ڕایانگەیاند، ئەمڕۆ بۆ ئەوان ڕۆژێکی ڕەشە. سیاسەتمەدار فەرمان خەرزان لە کۆبوونەوەکەدا قسەی کرد و وتی، " پیلانگێڕیەکە لە ١٩٩٩ەوە بەردەوامە. میلیتانەکانی تەڤگەری ئازادی کوردستانی ئاپۆیی لە بەرانبەر ئەم پیلانگێریە هەردەم تێدەکۆشن و تا تێکۆشان سەردەکەوێت، بەردەوام دەبێت."

خەرزان وتیشی، "پێویستە تێکۆشان لەدژی پیلانگێڕی گەشتر بکرێت."

کراسندار

کوردان شاری کراسنداری رووسیا وەک کوردانی کوردستان و وڵاتانی تر پیلانگیڕی ١٥ی شوباتیان شەرمەزار کرد.

ئیشخانە ئاسلان ئەندامی ئۆتۆنۆمی کوردان و عەبدولرەحمان ئالیەڤ و تەمیر گاسانۆڤ ئەندامانی ئەنجومەنی کوردان لە گردبوونەوەکەدا قسەیان کرد و ڕایانگەیاند، لە کەسایەتی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لەدژی هەموو گەلی کورد سیاسەتی لەناوبردن بەڕێوەدەبرێت و ئاماژەیان بەوەدا، پیلانگێڕی لە لایەن ڕێبەر ئاپۆوە پووچەڵکراوەتەوە.

پلاتنیرۆڤسکایا

لە شاری پلاتنیرۆڤسکایای هەرێمی کراسنۆدار بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا. تاهر نەوروز هاوسەرۆکی ئەنجومەنی کوردان قسەی کرد و ڕایگەیاند، گەلی کورد تا ئازادی ڕێبەر ئاپۆ تێدەکۆشێت. کوردانی ڕووسیا تا کۆتایی وابەستەی ڕێبەر ئاپۆ دەبن و بۆ ئازادی ڕێبەرەکەیان تێدەکۆشن. وەک دەزانرێت ئەم پیلانگێڕیە لە لایەن، ئەمریکا، ڕووسیا و یەکێتی ئەوروپا بەڕێوەبرا."

ف.ق