لە وان سێ هاوسەرۆکی شارەوانی دەستگیرکران

سێ کەس لەو هاوسەرۆکی شارەوانیانەی لە وان دەستبەسەر کرابوون، بڕیاری زیندانیکردنیان بۆ دەرچوو، سێ کەسەکەی دیکەش بە مەرجی چاودێری دادگا ئازاد کران.

لەو هاوسەرۆکی شاروانیانەی لە ٦ی کانونی یەکەمدا لە وان لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵان دەستبەسەر کرابوون کە پێکهاتبوون لە هەریەک لە هاوسەرۆکی شارەوانی بێگری یلماز شالان،  هاوسەرۆکی شارەوانی قەلقەلێ دیلان ئۆرەنجی و یاقوب ئالماچ بریاری زیندانیکردنیان بۆ دەرچوو، هاوسەرۆکی شارەوانی ئەلباک ئەرکان ئاجار و هاوسەرۆکی شارەوانی بێگرێ لەیلا بالکان بە مەرجی چاودێریی دادگا، ئازاد کران.

لە ٦ی کانونی یەکەم، پۆلیسی تورک هەڵیانکوتابووە سەر ماڵی هاوسەرۆکی شارەوانییەکانی بێگری، هاوسەرۆکی شارەوانییەکانی قەلقەلێ و ئەلباک لە وان.

بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخستن" و "پروپاگەندەی رێکخستن" بڕیاری زیندانیکردن بۆ هاوسەروکی شارەوانی بیگرێ یلماز شالان، هاوسەرۆکی شارەوانی قەلقەلێ دیلان ئۆرەنجی و یاقوب ئالماچ بڕیاری دەرچوو، هاوسەرۆکی شارەوانی ئەلباک ئەرکان ئاجار و هاوسەرۆکی شارەوانی بیگرێ لەیلا بالکانیش بە مەرجی چاودێری دادگا ئازاد کران.

ئەو هاوسەرۆکی شارەوانیانەی بریاری زیندانیکردنیان بۆ دەرچوو، ڕەوانەی زیندانی پیتی (T)ی وان کران.

ف.ق