'لە ١٧مین ساڵیادی هەنگاوی ١ی حوزەیراندا شەڕ بە بەهێزی بەردەوام دەبێت'

'بە بەردەوامیدان بە دڕندەییان لەدژی ژنانی کورد، سیاسەتمەدارانی دیموکراسی، گەریلا و بەرخۆدانڤانانی زیندان ناتوانن هیچ ئەنجامێک بەدەست بهێنن. هەروەها ناتوانن هیچ ئەنجامێک لە گۆشەگیری ئیمڕالی بەدەست بهێنن. چونکە تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی ئیدی ئیرادەیەکە.

موراد قەڕەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بۆ ستێرک تی ڤی قسەی کرد و باسی لە ساڵیادی هەنگاوی ١ی حوزەیران، هێرشی دەوڵەتی تورک لە دژی بەهاکانی گەلی کورد کرد.

قەڕەیلان لە سەرەتای قسەکانیدا ١٦مین ساڵیادی هەنگاوی ١ی حوزەیرانی لە عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، گەلی کوردستان، هێزە دیموکراتەکان و تێکۆشەران پیرۆز کرد و وتی،"لەو هەنگاوە بەدواوە و تا ئێستا زۆر شەهیدماندا وئەم هەنگاوە بە خوێنی شەهیدەکانمان خوڵقێنرا. لە کەسایەتی شەهیدان ئەڕداڵ، عادل، نوودا، هەڵمەت، دەلال ئامەد، ئاتاکان ماهیر یادی هەموو شەهیدانی هەنگاوی ١ی حوزەیران بەڕێزەوە دەکەینەوە و ئەو بەڵێنەی کە بەومان داوە دووبارەی دەکەینەوە. لە ڕێپێوانی ئازادکردنی ڕێبەرتی و کوردستاندا ئێمە خاوەنداریان لێدەکەین."

قەڕەیلان ئاماژەی بە گرنگی هەنگاوەکە کرد و وتی،"وەک دەزانرێت هەنگاوی ١٥ی تەباخ، هەنگاوێکی زۆر مێژوویی بوو. ئەو هەنگاوە کە ساڵی ١٩٨٤ جێبەجێ کرا، ڕێگەی لە سیاسەتی قڕکردن و تواندنەوە و لەناوبردن گرت."

'هەنگاوی ١ی حوزیران کێشەی کوردی کردە ڕۆژەڤی جیهان'

قەڕەیلان باسی ئەوەی کرد کە هەنگاوی ١٥ی تەباخ بۆ ڕێگریکردن لە سیاسەتی تواندنەوە و قڕکردن بوو، هەنگاوی ١ی حوزیرانیش بۆ ئازادی و چارەسەری بوو.

قەڕەیلان وتی،"بێگۆمان بۆ دروستبوونی چارەسەری، بۆ دیمۆکراتیکبوون، پێویست بوو بەر لە هەموو شتێک لەناوبردنی هێڵی پیلانگێڕی نێودەولەتی بکرایە ئامانج و ئەوەیان پوچەڵ بکردایە. لەم چوارچێوەیەدا هەنگاوی ١ی حوزەیران ڕۆڵێکی گرنگی بینی. لە سەرەتادا ئێمە دەستمان بە جێبەجێکرانی پاراستنی چالاک کرد و دەرگاکانی دیالۆگمان بەکراوەیی بەجێ هێشت. شەڕێکی زۆر سەخت نەبوو، بەڵام هەوڵدرا بە پاراستنێکی چالاک پەیامی 'تۆ ناتوانی لەناومان ببەی، پێویستە پرسی کورد چارەسەر بکەی' بە دوژمن درا. واتە ئامانجی هەنگاوەکە ئەوە بوو کە دوژمن ناچار  بکات لەسەر مێزی دیالۆگ دانیشێت. بەم شێوەیە چارەسەری دیموکراتیکی بکردایە بە ڕۆژەڤ. بێگۆمان ئامانجی سەرەکی تێکشکاندنی پیلانگێڕی بوو. ئەو تێکۆشانەی بە هەنگاوی ١ی حوزیران بەڕێوەبرا، کێشەی کوردی کردە ڕۆژەڤ، بەڵام ئەم جارە بە تەنها نەبوو بە ڕۆژەڤی تورکیا، هەروەژا بووە ڕۆژەڤی هەموو جیهان. لەسەر ئەم بناغەیە ئەنجامی گرنگی بەدەستهێنا. دەوڵەتی تورکی ناچار کرد کە لەسەر مێزی دیالۆگ دانیشێت. وەک دەزانرێت، بە نێوەندگیری هێزە دەرەکیەکان ٣ ساڵ لە ئۆسلۆ لەنێوان دەوڵەتی تورک و شاندی ئێمە، دانوستان ئەنجامدران. دەوڵەتی تورک کۆتایی بە دانوستانەکانی هێنا و وتی، 'ئێمە ئەو تاکتیکە بەکار بهێنین کە لە سریلانکا لەدژی پڵنگەکانی تامیل بەڕێوەبرا'. ئاکەپەییەکان لەو چوارچێوەیەدا هەندێک گۆتاریان ئامادە کرد و قسەیان لەسەر کرد و هەوڵیاندا پڕۆژەیەکی نوێی بەو شێوەیە جێبەجێ بکەن."

'بە هەنگاوەکە دەستکەوتەکانی باشووریش پارێزران'

قەڕەیلان باسی ئەوەشی کرد، بەو ڕووداوانەی کە ئەو کاتە ڕوویاندا، ئاشکرا بوو کە دەوڵەتی تورک نایەوێت پەیوەندیەکی برایانە لەگەڵ کورد دروست بکات و وتی،"هەرچەندە دەستی بە دیالۆگیش کرد بەڵام ئیرادەی کورد ناناسێت."

قەڕەیلان وەبیریهێنایەوە کە ئەمریکا و ئەروپا لە ڕابردوودا بە شێوەیەکی ناحەق بزووتنەوەکەیانیان خستووتە لیستی تیرۆرەوە و وتی،"دەوڵەتی تورک بە سوودوەرگرتن لەم هەنگاوە کە ئەندامی ناتۆیە، هەوڵیدا کە لەدژی گەلەکەمان شەڕ بەڕێوەببات. بەڵام هەنگاوی ١ی حوزەیران سەرکەوت و ناچار بوون لە سەر مێزی دیالۆگ دانیشن، بەو شێوەیە ڕۆژەڤ دروست بوو، پرسی کوردیان کردە ڕۆژەڤی هەموو جیهان. ڕۆڵێکی گرنگی بینی. هەنگاوی ١ی حوزیران هەروەها کاریگەریەکی زۆریشی لەسەر باشووری کوردستان دروست کرد. هەنگاوەکە وایکرد کە دەستکەوتەکانی باشوور بپارێزرێن. لەبەرئەوەی کە دەوڵەتی تورک لەدژی ئێمە شەڕی دەکرد، ئەگەر ئەوە نەبایە، بێگۆمان هێرشی دەکردە سەر دەستکەوتەکانی باشوور.ئەو هەنگاوە هەروەها زەمینێکی دروست کرد کە لە ڕۆژئاوا شۆرش بەرپابکرێت. دەوڵەتی تورک ویستی گەریلا تەسفیە بکات، ئەگەر بیتوانیا گەریلا تەسفیە بکات، ئایا هێزێک دەبوو کە لەدژی داعش شەڕی بکردایە؟ لە ئەندامی هەنگاوی ١ی حوزەیراندا لە کوردستان لەدژی داعش شەڕێکی فراوان بەڕێوەبرا و بەم شێوەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستی گەلی کورد بەهێز بوو ، ستراتیژی گەلی کورد لە ئێستادا زۆر بەهێزە. ئەوانە هەمووی هەنگاوی ١ی حوزەیرانن کە بەردەوامی هەنگاوی ١٥ی تەباخە. دوژمن بە تەئکیدکردنەوە لەسەر سیاسەتی قڕکردن هەوڵیدا ئەنجامێک بەرانبەر گەلی کورد بەدەست بهێنێت. بێگۆمان تا ئێستاش تەئکید لەسەر ئەم سیاسەتەی دەکاتەوە، لەبەرئەوەی نەیتوانی ئەنجامێک بەدەست بهێنێت و لە ئێستادا لەناو قەیراندایە و ڕوسوا بووە. بێگۆمان تا ئێستاش بەردەوامە لەسەر سیاسەتەکانی لەبەرئەوەش لەنێوان هێڵی چارەسەری کێشەی کوردی ڕێبەرتی و سیاسەتی قڕکردنی ڕژێمی ئاکەپە و مەهەپەدا، پارتی وەتەن و ڕژێمی ئەرگەنەکۆندا شەڕ بەردەوامە. لە ساڵی ١٧مینی هەنگاوی ١ی حوزیران ئەو شەڕە بە شێوەیەکی بەهێزتر بەردەوام دەبێت."

'دەوڵەتی تورک – سوپای کلاسیکی تورک لە بەرانبەر گەریلاکانی ئازاد تێکشکاوە'

قەڕەیلان ئەوەی خستەڕوو کە دەوڵەتی تورک – سوپای کلاسیکەکەی تورک کە خاوەنی عەقڵیەتی کەمالیزمە لەبەرانبەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان تێکشکاوە و وتی،"ئەوەی کە لە ئێستادا لەدژمان شەڕ دەکات، سوپا نییە. دەوڵەتی تورکش ئاگاداری ئەم دۆخەی تێکچوونە. بەو هۆیەوە کۆتایی ساڵی ٢٠١٢ و نەورۆزی ٢٠١٣ پڕۆسەی دیالۆگ و ئاگربەستی قبوڵ کرد. واتە ناچار بوو ژە ئاگربەست قبوڵ بکات. با گەلەکەمان بزانێت کە دەوڵەتی تورک ئەو پڕۆسەی ئاگربەستەی بۆ خۆی وەک پڕۆسەی خۆئامادەکردنی بەکارهێنا. هەروەها بە تەواوی ئاگربەستیشی ڕانەگەیاند. بەڵام لە باکووری کوردستان ئاگربەست هەبوو، لە لایەکی تر بە دەستی چەتەکانی هێرشی دەکردی سەر ڕۆژئاوای کوردستان. ئەو هێرشانەی بە دەستی چەتەکانی ئەڵنوسرە ئەنجامدران سەرنەکەوتن، دواتر داعشێ هێنایە گۆرەپانەکە. بۆیە شەڕی نێوان دەوڵەتی تورک و گەلی کورد بە تەواوی ڕانەگیرا. بەلام لە باکووری کوردستان نزیکەی دوو ساڵ و نیو شەڕ رووینەدا، هێرشیان نەکرد. بەڵام گلادیۆی ناتۆ پشتگیری تەکنیکی پێشکەش بە دەوڵەتی تورک کرد و تا ساڵی ٢٠١٥ خۆی ئامادە کرد. لە ساڵی ٢٠١٥ دا دەستیان بە پلانێکی نوێ کرد."

قەڕەیلان ئاماژەی بەوەدا، شەڕ وەک ڕابردوو شەڕی زەمینی نییە، بەڵکو شەڕی هەواڵگری و ئاسمانیە و وتی،"بەو شێوەیە لەدژی هێزەکانمان لە باکوور و باشووری کوردستان هێرش ئەنجامدەدرێن. هەروەها هێرشیان کردە سەر دەزگا کلتوری، سیاسی و میدیاییەکانی گەلی کورد. قوڕسترین هێرش دەکرێتە سەر ئیمڕالی، ئەوێیان کردە ناوەندی هێرشەکانیان، بەو شیوەیە هەوڵیاندا کۆمەڵگا دیل بکەن و گوێیان بە هیچ یاسەیەک نەدا. خۆی یاسایەکی وایان ئامادە کرد کە پۆلیس و سەربازەکان، کورد کۆمەلکوژ بکەن و دادگاییش نەکرێن. وەک ڕژێمی ئاپارتای لە باشووری ئەفریقا، یاسای بەو شێوەیەیان ئامادە کرد. بۆ نمونە، ژمارەیەکی زۆر کوردیان شەهید کرد، کێ دادگاییکرا؟ دادگایی ناکرێن، لەبەرئەوەی ئەو سیاسەتەی بەڕیوەی دەبەن، سیاسەتی قڕکردنە."

قەڕەیلان ڕاشیگەیاند کە بەو کردەوانەشیان ناتوانن گەریلا تەسفیە بکەن و گەلیش دیل بگرن و وتی،"باشە ئەوە لە سایەی چی بوو؟ بێگۆمان بەرخۆدانی ڕێبەرتی لە ئیمڕالی زۆر واتادارە، هەڵوێستی داستانی شەهیدە قاڕەمانەکان و فیداکاری گەلەکەمان وایکرد کە هەوڵەکانی دەوڵەتی تورک هەموویان پووچەڵ ببنەوە و گەلەکەمان سەربکەوێت."

'بە پێشێلکردنی شکۆمەندیەکانی گەلەکەمان، دەیانەوێت گەل بێئابڕۆ بکەن'

قەڕەیلان لە بەردەوامی قسەکانیدا ئاماژەی بە هێرشی دەوڵەتی تورک لەدژی بەهاکانی کۆمەڵگادا و وتی،"ئەوەی کە گەلەکەمان و رای گشتی پێویستە ببینێت چییە؟ لەماوەی ٥ ساڵی ڕابردوودا لەدژی گەلی کورد و هێزە دیموکراتەکانی تورکیا هەنگاوێکی نەتەوەپەرستی تورک هەیە. بەو هەنگاوە دەیانەوێت سیاسەتی قڕکردن سەربکەوێت. بۆ ئەوەش دەیانەوێت کە دینامیکی ولاتپارێزی و شۆرشگێری تەسفیە بکەن، بەها پیرۆزەکانی گەلی کورد پێشێل دەکەن و بەم شێوەیە دەیانەوێت کورد بێئابڕۆ بکەن. کۆمەڵگای کوردی بڕوا بە چی دەکات، دەیانەوێت ئەوە بێنرخ بکەن، بە ئابڕۆی کۆمەڵگا یاری بکەن، لەبەرئەوەش دەیانەوێت کۆمەڵگا لە کۆمەڵگابوون دووربخەنەوە. هەژموونی 'یەک گەل' کە تا ئێستاش لە تورکیا کاری بۆ دەکرێت بە واتای ' جگە لە تورک هیچ گەلێکی تر نییە، گەلی کورد بوونی نییە' پیادە دەکرێت. دەگوترێت هەر کەسێک کە دەڵێت'گەلێکی جیاواز هەیە، گەلی کورد هەیە' پیویستە تەسفیە بکرێت. دیل بگیرێت. بۆیەش لەناو کۆمەڵگادا هەرچی نرخێکی پیرۆز هەبێت هەوڵی لەناوبردنی دەدرێت. ساڵی ٢٠١٦ کەسێک بە ناوی سولەیمان سویسوز وتبووی، "لە نیسانی ٢٠١٧ دا کەس ناتوانێت ناوی پەکەکش بهێنێت، لەبەرئەوەی شتێک بەو ناوە نامێنێت، بۆچی؟ لەبەرئەوەی دەوڵەتی تورک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری لە دەرەوە کڕی و دەیوت،"ئێدی پەکەکە لەناو دەبەین". هەموو کاتێک دەڵێن،"ئێمە ئەمساڵ لەناویان دەبەین". بۆیە دەیانەوێت شکۆمەندیەکانی گەلەکەمان پیشێل بکەن. لەبەر ئەوەی گەلی کورد دڵسۆزی ڕێبەر ئاپۆیە، دەیەوێت گۆشەگیری سەخت و ئەشکەنجەی ئایدۆلۆژی لەدژی ڕێبەرتی بەڕێوە ببات. هەروەها زیاتر لە ١٠ هەزار ڕۆڵەی بێتاوانی ئەم گەلەیان ڕاپێچی زیندانەکان کردووە. ئەو کەسانە بەهۆی ئەوەی خاوەنداریان لە زمان و ڕاستی خۆیان کردووە لە ئیستادا لە زینداندان. واتە لەبەرئەوەی خاوەنداری لە کوربوونی خۆیان دەکەن. لە زیندانەکاندا ڕووبەڕووی دڕندەیێ گەورە دەبنەوە، ئەو ئەشکەنجەیەی لە ئێستادا لە زیندانەکاندا دەکرێت، لە کردەوەکانی کودەتای ١٢ی ئەیلول جیاوازتر نین. لە ١٢ی ئەیلولدا ئەسعود ئۆکتای یڵدرم ئەشکەنجەی فیزیکی ئەنجام دەدا، لە ئێستاشدا بەو شێوەیە بە شێوەیەکی سیستماتیک و ماوەیەکی درێژ ئەشکەنجە ئەنجامدەدرێت، مرۆڤەکان بەم شێوەیە دەکوژن. لەو دواییانەدا سەبری کایا کە لەناو تێکۆشاندابوو بە شێوەیەک شەهید کرا. بینیان کە شەهید دەبێت، ئەو ڕۆژە ئازادیان کرد. لە کەسایەتی سەبری کایادا یادی هەموو تێکۆشەرانی زیندان دەکەینەوە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هەڤاڵ سەبری کایا و گەلی کوردستان دەکەین."

هێرش بەرانبەر گۆڕستانی شەهیدان

لەبارەی هێرشکردنە سەر گۆرستانی شەهیدان قەڕەیلان وتی،"ئامانجی ئەو هێرشانەی پێشێلکردنی شکۆمەندیەکانی گەلەکەمانە. هێرش دەکەنە سەر گۆڕستانی شەهیدان، کێلی گۆڕی شەهیدان دەشکێنن. گۆڕستانی شەهیدان لە باشووری بۆردومان دەکەن. لە باکووریش ژمارەیەک گۆڕستانی شەهیدانیان بۆردومان کرد. لەبەرئەوەی شەهیدان بە ئابڕۆی خۆیان بە ناسمەی کوردایەتی شەهید بوون. لەدژی شەهیدان شەڕیان راگەیاندووە. لە کیشوەری ئەمریکا بە هندیە سوورەکانیان دەگوت، 'باشترین هندی سوور، هندی سوورێکی مردووە'. ڕژێمی ئاکەپە و مەهەپە، پارتی وەتەن و ئەرگەنەکۆن کوردی مردووش قبوڵ ناکەن. کوردێک قبوڵ دەکەن کە خۆی ڕادەستی ئەوان کردبێت. بووبێتە کۆیلە و گوتبێتی 'من پارچەیەکی تورکم'. جگە لەوە هیچ مافێک بە کورد نادات. واتە قبوڵی ناکات کە کورد وەک کوردێک بمرێت. عەقڵیەتی بەم شێوەیەیە. ئەوان شیزۆفرەنن و عەقڵیەتێکی نەتەوەپەرس و نەخۆشە. ئەگەر وانەبێت چۆن دەتوانن گۆڕستانی شەهیدان تێک بدەن. واتە قبوڵی ناکەن کوردێک وەک کوردێک بمرێت. بۆ ئەوەی ئێسک و پروسکی مرۆڤەکان پێشێل بکەن، ئایا لە تەنیشت ڕێگا لە ئەستەنبوڵ ئێسک و پروسکەکانیان بەخاکدەسپارت؟ ئیسک و پروسکی کوردەکانیان نەخستە گۆڕیشەوە، لەسەر یەکیان دادەنێن و بەو شێوەیە بەخاکیان دەسپێرن. ئەوە یاریکردنە بە بەها مرۆڤایەتیەکان و ئابڕۆی گەلی کورد."

'لە ڕێگەی قڕکردنی کوردەوە دەیانەوێت دەسەڵاتی خۆیان بپارێزن'

لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیەکانی هەدەپەش قەرەیلان وتی،"بە دەنگی گەل ئەو کەسانە هەڵدەبژێردرێن و دەبنە هاوسەرۆکی شارەوانی. هاوسەرۆکی شارەوانیەکانی بەرپرسی هەموو ئیدارەی باژار نییە، بە تەنها کاری پاککردنەوە، ئاو، کارەبا دەکات. بەڵام لەبەرئەوەی کوردن، قبوڵ ناکرێن و قەیووم لە جێگەیان دادەنرێت. قەیوومیش بەرهەمێکی ئاکەپە. گەل بە ڕێژەی ٨٥% کەسێک هەڵدەبژێرێت، بەڵام ئەوانەی بە ئیدارەی گەل هەڵدەبژێردرێن لە ئەرکەکانیان دووردەخرێنەوە . بۆچی، چ تاوانێکیان هەیە؟ بەو شێوەیە هێرش دەکەنە سەر هەموو بەهاکانی گەلی کورد. هەروەها هێرش دەکەنە سەر ئەو کوردانەی کە هەدەپەش نین کە دامەزراندنی قەیوومەکان بە ڕاست نابینن. ئەوانەی ناڕەزایی لەدژی هێرشی سەر گۆڕستانەکان نیشان دەدەن، بەڵام دەوڵەتی تورک ئەوانە لەبەرچاو ناگرێت. بۆ دەوڵەتی تورک بە تەنها شتێک گرنگە: هێرشی هەموو شتێکی کورد بکات، شەپۆلی فاشیت لەناو کۆمەڵگادا بەهێز بکات، پشتگیری لە هێزە شۆفێنیستەکان وەربگرێت. هەژموون ئەمەیە. واتە لە ڕێگەی قڕکردنی کورد دەیەوێت دەسەڵاتەکەی بپارێزێت."

قەڕەیلان باسی ئەوەشی کرد کە بۆ بەهێزکردنی شۆفێنیزمیش پێویستی بە دامەزراندنی قەیوومە، هێرشی سەر گۆڕستانی شەهیدان، کوشتنی کوردان، قوڕسکردنی گۆشەگیری دەبینن و وتی،" گۆشەگیری بە تەنها لەدژی ڕێبەرمان نییە، لە دژی دیموکراسی تورکیایە. لەدژی گەلانی تورکیایە و لەدژی گەلی کوردە. پەیوەندی گۆشەگیری ئێدی بە هەرێمەکەوە هەیە. لەبەرئەوەی بە پێی ئەو سیاسەتەی کە لە ئیمڕالی بەڕێوەی دەبەن، لە ئێستادا فاشیزم لەدژی کۆمەڵگا بەڕێوەدەبەن. بۆیە ئەو دڕندەییەی کە ئاکەپە و مەهەپە دەیکات، تا ئێستا لە تورکیا نەکرابوو. واتە نە لە کاتی ئاتاتورکدا و نە لە کاتی عوسمانیەکاندا شتێکی بەم شێوەیە نەکرابوو. ڕژێم لەئێستادا دەڵێت'ئێمە نوێنەرایەتی عوسمانیزمی نوێ دەکەین'، ئەوە ڕاست نییە. ئەوان نوێنەرایەتی ئیتحاد و تەرەقی دەکەن."

'تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی ئێدی ئیرادەیەکە، ناتوانن ئەو ئیرادەیە تێکبشکێنن'

قەڕەیلان ئاماژەی بە ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسی کرد کە لەدژی سیاسەتمەدارانی کورد بە تایبەت بەڕێوەبەرایەتی دەزگاکانی ژنان لە باکووری کوردستان بەڕێوە دەچێت و وتی،"ڕژێمی ئاکەپە و مەهەپە لە ژنانی کورد تووڕەن، لە سیاسەتی کورد زۆر تووڕەن. کورد پێشتر سیاسەتی نەدەکرد، هەندێک جار بە شێوەیەکی چەکدار دەستیان بە ڕاپەڕین دەکرد، بەڵام بە ناوی سیاسەتەوە نەیاندەکرد. خۆی ئەو کاتە ژنانی کورد نەیاندەتوانی لە ماڵیشەوە بێنە دەرەوە. بێگۆمان بەشداریان لە ڕاپەڕێنەکان کرد، بەڵام لە هەموو گۆڕەپان و ڕوویەکدا چالاک نەبوون. واتە شۆرشێکی کۆمەڵایەتی بەرپا نەبوو. لە ئێستادا ژنانی کورد نە تەنها لە باکووری کوردستان و تورکیا، بەڵکو لە هەموو جیهان ڕۆڵی پێشەنگایەتی دەبینن."

قەڕەیلان لە کۆتایی قسەکانیدا ڕاشیگەیاند، بەرخۆدان لە هەموو ڕوویەکەوە کاریگەری لەسەر یەکتری دادەنێت و وتی،"' بۆیە ناتوانن گەلی کورد تەسلیم بکەن. بە بەردەوامیدان بە دڕندەییان لەدژی ژنانی کورد، سیاسەتمەدارانی دیموکراسی، گەریلا و بەرخۆدانڤانانی زیندانەکان ناتوانن هیچ ئەنجامێک بەدەست بهێنن. هەروەها ناتوانن هیچ ئەنجامێک لە گۆشەگیری ئیمڕالی بەدەست بهێنن. لەبەرئەوەی تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی ئیدی ئیرادەیەکەیە و ئەو ئیرادەیە تێکناچێت. ئەم ئیرادەیە لە شاخەکان، لە زیندانەکان، لە کۆڵانەکان، نوێنەرایەتی مرۆڤ دەکات. لە کۆتاییدا سڵاوی خۆم پێشکەش بە ژنانی کورد دەکەم کە بۆ ئازادی تێدەکۆشن، سڵاوی خۆم پێشکەش بە هەموو کەسێک دەکەم کە لە تورکیا لەدژی فاشیزم تێدەکۆشن."

ف.ق