لە ٥ ناوچەى جۆلەمێرگ هاتوچۆکردن لە هاووڵاتییان قەدەغە کرا

رژێمى تورک لە ٥ ناوچەى جۆلەمێرگ هەموو جۆرە هاتووچۆیەکى لە هاووڵاتییان بۆ ماوەى ١٥ رۆژ قەدەغە کرد.

ئەو قەدەغەکارییە کە رژێمى تورک بەسەر شارەکانى کوردستانیدا دەسەپێنێت ماوەى چەندین ساڵە بە شێوەیەکى سیستماتیک و بەرنامە بۆ دارێژراو جێبەجێ دەکرێت.

پارێزگاری دەوڵەتى تورک لە جۆلەمێرگ بۆ ماوەى ١٥ رۆژ قەدەغەى هاتوچۆی بەسەر ٥ شار و ناوچەى جۆلەمێرگدا سەپاند و ئەو ناوچانەى بە "ناوچەى ئەمنیى تایبەت ناساند" و رایگەیاند، هەموو جۆرە هاتوچۆیەک لەو ناوچانەدا قەدەغەیە.

لە راگەیاندراوی پارێزگاری دەوڵەتى تورک دا هاتووە، ئەو ٥ ناوچەیە ناوەندی شاری جۆلەمێرگ و ناوچەکانى چەلێ، شەمزینان و گەڤەر دەگرێتەوە و قەدەغەکارییەک لە ٢٦ی شوبات تاوەکو ١١ی ئاداری ٢٠٢٠ بەردەوام دەبێت و "چوونی بێ مۆڵەتى هاووڵاتییان" لە دەرەوەى ئەو ناوچانە بۆ ئەو ناوچانەش قەدەغەیە.

ژ.ت