لە پاریس رێپێوانی دژی گۆشەگیری لە رۆژی دووەمدا بەردەوامە

رێپێوانەکەی پاریسی پایتەختی فەرەنسای کورد و دۆستانی، لە دژی گۆشەگیری ١٥ی شوبات، لە رۆژی دووەمدا بەردەوامە.

لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، کورد و دۆستانی لە دژی گۆشەگیری ١٥ی شوبات لەسەرە رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئوجالان رێپێوانێکیان دەستکردبوو، ئەمڕۆش لە دووەم رۆژیدا رێپێوانەکە بەردەوامە و تێیدا گۆشەگیرییەکە ئیدانە دەکرێت.

بە سەدان کورد بە ئێلەگی 'ئازادی بۆ کوردستان' لە بەردەم شارەوانی ناوچەی Ivry-Sur-Seinê گرد بوونەوە.

نەجمەدین دەمیر ئالپ هاوسەرۆکی ئەنجومەنی ناوەندی کۆمەڵایەتیی کورد-ی دیمۆکراسی پاریس لە گردبوونەوەکەدا قسەی کرد و وتی:" تا رێبەر ئاپۆ ئازاد نەبێت، خۆڕاگریمان رۆژ بە رۆژ بەرفراوانتر دەبێت."

دواتر چالاکەوانان لە بارەی گۆشەگیری و پلانگێری نێودەوڵەتی سەر ئوجالان دۆسیەیەکیان پێشکەشی بەرپرسانی شارەوانی ناوچەی Ivry-Sur-Seinê کرد و دواتر رێپێوانەکەیان دەستپێکرد.

بڕیار وایە دوای رێپێوانەکە گردبوونەوەیەک جەماوەری ساز بکرێت.

ز.ش