لە پاسووری ئامەد تەقینەوەیەک ڕوویدا و ٥ کەس گیانیان لەدەستدا

لە ناوچەی پاسووری ئامەد لەکاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێڵێدا تەقینەوەیەک ڕوویدا و بە پێی زانیاریەکان ٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.

بە پێی زانیاریەکان تەقینەوەکە لە گەڕەکی شاویشای ناوچەی پاسوور ڕوویداوە.

لە کاتی تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێڵێکدا تەقینەوە ڕوویداوە و بە پێی زانیاریە سەرەتاییەکان ٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.

تەرمی کوژراوەکان بۆ ئامەد گواسترانەوە. زانیاری لەبارەی ناسنامەیان بڵاونەکراوەتەوە.

لەبارەی جۆری تەقینەوەکەی زانیاری ڕانەگەینراوە.

ف.ق