ناوەندی راگەیاندنی هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێدا ئاشکرای کرد:
" سوپای داگیرکەری تورکیا لە ڕۆژی ٢٤ی تەشرینی یەکەم لە کاتژمێر ٠٣:٣٠ خولەکدا لە دەورووبەری گوندی بەکان-ی ناوچەی کەربوران-ی مێردین دەستی بەئۆپەراسیۆنی سەربازی کرد.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێرانەی شەهید دەلال ئامەد وشەهیدانی بەستایا گەریلاکانی یەژاستار،یەکینەیەکی دوژمنیان کە سەرقاڵی ئۆپەراسیۆن بوون کردە ئامانج. چالاکییەکە لە کاتژمێر ٠٩:٣٠ خولەکی بەیانی ئەنجامدرا ولەدوو قۆڵەوە هێرش کرایە سەرسەربازانی سوپای داگیرکەری تورکیا. لەئەنجامی ئەوچالاکییەدا ٤ سەربازی سوپای تورکیا کوژران.
فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا ، لە ڕێکەوتی ٣٠ی تەشرینی یەکەمدا لە نیوان کاتژمێرەکانی ١٧:٠٠-١٨:٠٠ ١ و٢١:٠٠ ٢١:٣٠ خولەکدا گوندی بێبداێ-ی و کانی مازێ-ی شارۆچکەی چەمانکێ-ی دهۆکیان بۆردومان کرد.
لەو بۆردومانەدا مزگەوتێک وچەندین خانووی هاووڵاتیان ڕووخان وخەسارێکی زۆرگەییشتە باخ و رەزی هاووڵاتیان.
لە ڕۆژی ٣١ی تەشرینی یەکەمدا لە نیوان کاتژمێرەکانی ١٥:٠٠ بۆ ٢٠:٠٠ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا ناوبەناو ناوچەی تەپەسوور-ی باسیای هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومان کرد."
ک-ش