لە چەلێ ٢سەربازی سوپای تورک کوژران

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستارلە ناوچەی چەلێ-ی جولەمێرگ لە دژی سەربازانی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییان ئەنجامدا. هەپەگە ڕایگەیاند، لەئەنجامی ئەوچالاکییەدا ٢سەربازی سوپای تورک کوژران و ٢سەربازی تریش برینداربوون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکان و هێرشی ئاسمانی بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە.

'لەناوچەی چەلێ زرێپۆشێک تێکشکا، ٢سەرباز کوژران'

هەپەگە ڕایگەیاند، " هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی شەهید باگر و شەهید ڕونیا لە ڕۆژی ٢٨ی ئاب/٦ی خەرمانان لە کاتژمێر ١٢:٣٠ خولەکدا لە دژی زرێپۆشێکی سەربازی سوپای تورک لە سەر ڕێگەی گردی شەهید گولبەهار وشەهید زەکیدا لە ناوچەی چەلێ-ی جولەمێرگ چالاکییان ئەنجامدا. لەوچالاکییەدا زرێپۆشەکە تێکشکا و ٢سەربازی سوپای تورک کوژران و ٢سەربازی تریش برینداربوون.

دوای ئەوچالاکییە سوپای تورک ناوچەکەی تۆپبارانکرد. هێزەکانی ئێمە بە سەڵامەتی گەڕانەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان.

هێرشی ئاسمانی

ڕۆژی ٢٩ی ئاب/٨ی خەرمانان لەنێوان کاتژمێرەکانی ١٣:٠٠ بۆ ١٤:٠٠ فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەرگوندی سیانێ، گوێزێ و سێرانێ-ی گارێ-ی سەر بەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومانکرد. لەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە."

ک-ش