لە چەولیگ شەڕێکی سەخت ڕوویدا

هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە ناوچەی داراهەنی-ی چەولیگ شەهید ببوون.لە ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەداهاتووە، لە ئیلەخ وناوچەی جوودی شەڕێکی سەخت لە ئارادایە.

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە دەربارەی ئۆپەراسیۆن وشەڕی ئەم دواییانەی گەریلاکانی وسوپای تورکیا ڕاگەیەنراوێکی بلاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:

" سوپای داگیرکەری تورکیا لە ڕۆژی ٢٨ی تەشرینی یەکەمدا لە دەورووبەری گوندی مەستانێ-ی ناوچەی داراهەنێ-ی چەولگ دەستیان بەئۆپەراسیۆنی سەربازی کرد. فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەرڕۆژی ٢٩ی تەشرینی یەکەم لە نێوان کاتژمێرەکانی ٠٥:٠٠ بۆ ٠٦:٠٠ی بەرەبەیانی ناوچەکەیان بەخەستی بۆردومانکرد. دوای بۆردومانەکە لە کاتژمێر ٠٩:٢٠ خولەکدا بە پشتیوانی هەلیکۆپتەرسوپای تورکیا هێزەکانی لەوناچە دابەزاند. لەنێوان گەریلاکانی ئێمە وسوپای داگیرکەری تورکیا شەڕێکی سەخت روویدا. هاوڕییانی ئێمە ئۆزان ئازرا و ڕزگار ئامەد لەوشەڕەدا شەهید بوون.هەڤاڵێکی ئێمە بەناوی ڕزگاردێراهێنێ(شیار ئێردەم) بەبرینداری کەوتووەتە دەستی دوژمن.ئۆپەراسیۆنەکە لەهەمان ڕۆژدا کۆتایی پێهات.

ناسنامەی هەڤالانی شەهید:

ناو:ئۆزان ئازرا

ناوپاشناو:عەلی یاپان

شوێنی لەدایک بوون: ئامەد

ناوی دایک – باوک:عەزیزە/هەیبەت

شوێن و بەڕواری شەهید بوون: ٢٨ی تەشرینی یەکەمی ٢٠١٨/ چەولگ

ناو: ڕزگار ئامەد

ناوپاشناو:نوورئەلا چەلیک

شوێنی لەدایک بوون: ئامەد

ناوی دایک – باوک:گولەر/ویدات

شوێن و بەڕواری شەهید بوون: ٢٨ی تەشرینی یەکەمی ٢٠١٨/ چەولگ

لە قووبێنێ شەڕروویدا

لە ١ی تەشرینی یەکەم لە دورووبەری ناوچەی قووبێنێ-ی ئلەخ، لەنێوان یەکینەیەکی ئێمە و سوپای داگیرکەری تورکیا شەڕروویدا. ژمارەی کوژراوو بریندارانی دوژمن نەزانراوە. هەڤاڵێکی ئێمە بەقارەمانی شەڕی کرد ولەئاکامدا شەهید بوو، ناسنامەی ئەوهەڤاڵە شەهیدە دواترڕادەگەێندرێت

لەجوودی ئۆپەراسیۆن

٣١ی تەشرینی یەکەم سوپای داگیرکەری تورکیا لە ناوچەی جوودی دەستی بەئۆپەراسیۆنی سەربازی کرد. لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا شەڕێکی سەخت لەنێوان گەریلاکانی ئێمە و سوپای داگیرکەری تورکیا روویدا وناوچەکە بەخەستی بۆردومانکرا.لە رۆژانی داهاتوودا زانیاری ورد لەبارەیەوە بڵاودەکەینەوە.

بۆردومانی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

لە ١ی تەشرینی یەکەمدا لە کاتژمێر ١٤:٣٠ خولەکدا فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیا گوندی گرێ-ی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومان کرد."

ک-ش