لە کرێکارییەوە بەرەو چیاکانی کوردستان: ئارگەش بۆتان
ئارگەش بۆتان کە دوای کرێکاریی بەشداری خۆڕاگریی چیاکانی کوردستان بوو لە سالی ٢٠١٧ گەیشتە کاروانی نەمران. بۆتان دەیگوت 'منداڵ، دایک، دار و بەردی کوردستان خوێنیان دەوێت، ڕێبەری خۆیان دەوێت'
ئارگەش بۆتان کە دوای کرێکاریی بەشداری خۆڕاگریی چیاکانی کوردستان بوو لە سالی ٢٠١٧ گەیشتە کاروانی نەمران. بۆتان دەیگوت 'منداڵ، دایک، دار و بەردی کوردستان خوێنیان دەوێت، ڕێبەری خۆیان دەوێت'
ئارگەش بۆتان لە ٨ی ئەیلولی ٢٠١٧دا لە هەرێمی نێوان گوندەکانی کۆچەرا و نیڤیای ناوچەی باسای-ی شڕنەخ لە دژی سوپای تورک هەتا دوا فیشەگی شەڕی کرد و گەیشتە کاروانی نەمران.
لە مانگە هەرە جوانەکانی ساڵی ٢٠١٥ لە کاتێکدا لە کۆڵانەکان داستانی بەرخۆدانی لە سووران دەنووسرا و دەبینرا. بە سەمیمیەتی خۆی سەرنجی هەمووانی ڕادەکێشا. بە پێکەنینەکەی مرۆڤەکانی بەرانبەری خۆی ئارام دەکردەوە. کرێکاری باڵەخانەکان بوو لە سێرت. کاتێک بەرەو بەرخۆدان چوو بە عەشقی وڵات دەژیا و لەبیری چووبوو چیمەنتۆی دەستی پاک بکاتەوە، دەیگوت: "گەنجانی کوردستان هاتن" و بەشداری بەرخۆدان بوو. دوای ماوەیەکی کورت من ئەوم لە شاری ژنان و بەرخۆدان لە گەڕەکی ئالیکای نسێبین بینی. شتێک لە دەموچاوی کەم نەببوو. ئەوم لەگەڵ یەکێک لە چەهرە هەرە جوانەکانی بەرخۆدانی نسێبین واتە بیلال ئەردۆغان (بۆتان شۆرش) بینیبوو. ئەو کاتەی من ویستم چاوپێکەوتنی لەگەڵدا بکەم وتی: "من لەگەل تۆ چاوپێکەوتن ناکەم، بەڵام دەتوانم بتبەمە چالاکی." نەدەبوو ئەو هەلە لەدەست بدەم. ئارگەش پەیوەستبوونی خۆی بە بۆتانەوە نەشاردەوە. کامێرام بە دەستەوە بوو، بە سەرسامییەوە لە بۆتانم دەڕوانی، قازیفەی لە شان بوو.
کاتێک کە ئۆتۆمبیلی زرێپۆش کەوتە ناو کۆڵانەکان، بۆتان و ئارگەش لە پشت بەندەکەوە دەستیان بە بەرزکردنەوەی دروشم کرد. کاتێک زرێپۆشەکە تەقییەوە، کامێرای منش کەوت. ئارگەش لەو ساتەدا پرسی "تۆ دیمەنەکەت کێشا؟" تەنیا شاشەی کامێراکە مابوو. ئێمە هەرسێکمان لەپشت بەندەکە سەیری شاشەی کامێراکەمان دەکرد، سەیری دیمەنەکەمان دەکرد و ورەمان لێ وەردەگرت.
دوای بۆتان ئامەد ..
بۆتان ئامەد کە پێشەنگی گەنجانی قارەمانی کوردستانی دەکرد، لە بەرخۆدانی نسێبین گەیشتە کاروانی نەمران. ئارگەش وتی، "هەڤاڵ بۆتان زۆر حەزی دەکرد بچێتە شاخ، خەونەکەی جێبەجێ نەبوو." ئەویش ڕووی کردە وڵاتی قارەمانەکان، چیاکانی کوردستان.
ئارگەش بۆتان (محەمەد خەلیل کلچ) کە لە مانگی سەرەتای ساڵی ١٩٩٥ لە ئانتاکیا لەدایک بوو، ناوی مامی لەخۆی نا کە لە ساڵانی ١٩٩٠ لە سێرت گەیشتبووە کاروانی نەمران. ئارگەش لە ئەنتاکیا گەورە بوو و خوێندنی سەرەتایی لە ئەنتاکیا تەواوی کرد و بۆ ئەوەی بژێوی خۆی دابین بکات، چەندین کاری جیاوازی کرد. دوا کاریشی لە سێرت کاری کرێکاری بوو. لە هەواڵەکاندا بەرخۆدانی گەنجانی کوردستانی بیست و ڕووی کردە نسێبین.
'بۆ ڕێبەرمان'
دوای ئەوەی کە لە نسێبین بە بەرخۆدانی گەورە بوو، ڕووی کردە بۆتان. ئەو کاتە کە چووە بۆتان، هەستەکانی خۆی بەم شێوەیە دەگێڕایەوە: "بۆ ئازادی ڕێبەرەکەمان دەمەوێت بچم. چونکە گەلەکەمان دەیەوێت ئیتر لەگەڵ ڕێبەرەکەی بژیت. هەموو ڕۆژێک منداڵ، دایک، دار، شاخ و گوڵەکانی کوردستان هاوار دەکەن و دەڵێن ئەو خوێنە ئیتر بەسە. بەهۆی ئەوەی کە ڕێبەرمان بەدیل گیراوە، بۆ یادکردنەوەی دەیان هاوڕێم دەمەوێت بچمە باکوری کوردستان. یادکردنەوەی شەهیدان لەسەرپێ دەمهێڵێتەوە. هەرچەندە زەحمەت دەکێشم و دێشم ئەو کاتە یادی هەڤاڵانی شەهید دەهێنمەوە بیری خۆم و بەهێز دەبم. خەونی ئەو چیایانەی کوردستان بوو، منیش ئەو خەونە جێبەجێ دەکەم. ئێستاش دەچمە باکور. لەگەڵ ئێمەش نەبێت، دەبێت ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ منداڵانی کوردستان بە شێوەیەکی ئازاد بژیت".