لە کفری داعش هێرشی کرد: دوو پێشمەرگە شەهید بوون
لە شاروچکەی کفری سەر بە ئیدارەی گەرمیانی باشووری کوردستان داعش هێرشی کرد و لە ئەنجامدا دوو پێشمەرگە شەهید بوون.
لە شاروچکەی کفری سەر بە ئیدارەی گەرمیانی باشووری کوردستان داعش هێرشی کرد و لە ئەنجامدا دوو پێشمەرگە شەهید بوون.
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز، لە سنووری گوندی کوڵەجۆی سەر بەشارەدێی کوکسی سەر بەشارۆچکەی کفری لە سنوری ئیدارەی گەرمیان، دوو پێشمەرگە شەهید بوون.
ئارام نوری فەرماندە لە لیوای پێنج'ی شارەزوور لە گوندی کوڵەجۆ'وە بە ڕۆژنیوزی وت:"خاڵێکی سەربازیمان لەناو ماڵەکانی گوندی کوڵەجۆ هەیە و چەتەکانی داعش سەرەتا بەهاوەن لە خاڵەکەیان داوە و دواتر بەتەقە هێرشیان کردووەتە سەری و دوو پێشمەرگە بە ناوی ئیسماعیل و سورکێو شەهید بوون".
لە کفری ٥ی ئازاریش تەقینەوەیەک ڕوویدابوو و لە ئەنجامدا ٢ کرێکار بریندار ببوون.
١ی شوباتیش لەسەر رێگای نێوان شاروچکەکانی زینان و سەرقەڵای کفریش چەتەکانی داعش ٢ کەسیان ڕفاند کە برای یەکتری بوون.
٣٠ی کانونی دووەمیش لە هەرێمی نیوان خانەقین و کفری چەتەکانی داعش ٨ کەسیان ڕفاند و دوای ٢ ڕۆژ دوو کەستیان کوشت.
ف.ق