لە کەرکوک بە ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر سندوقەکانى دەنگدان
لە شارى کەرکوک بە ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر کۆگاى سندوقەکانى دەنگدان و بەو هۆیەوە زیاتر لە ٢٠ کەس بریندار بوون.
لە شارى کەرکوک بە ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر کۆگاى سندوقەکانى دەنگدان و بەو هۆیەوە زیاتر لە ٢٠ کەس بریندار بوون.
کۆگاى سندوقەکانى دەنگدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق لەسەر رێگاى کەرکوک – بەغدایە و بەهۆى هێرشى ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراو بۆ سەر ئەو کۆگایە، ٢٠ کەس بریندار بوون.
وەلید کەریم بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى کەرکوک رایگەیاند، سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراو هێرشى کردووەتە سەر کۆگاى سندوقى دەنگەکان.
راشیگەیاند، بەهۆى ئەو تەقینەوەیەوە ٢٠ پاسەوان و کارمەندى ئەمنى برینداربوون و براونەتە نەخۆشخانەى کەرکوک.
هاوکات، لە نزیک گوندى موبارەک فەرحان لە دیالە لە کاتى تێپەڕینى ئۆتۆمبێلى هاووڵاتییەکدا، بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلەکەدا تەقیوەتەوە و بەو هۆیەوە ٢ هاووڵاتى بریندار بوون.
ر.م