لە کەرکوک زەنگی ماتەمینی بۆ هاوخەمی قوربانیانی کۆرۆنا لێدرا
لە شاری کەرکوک بەمەبەستی هاوخەمی دەربڕین بۆ کەسوکاری قوربانیانی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا زەنگی ئاگادار کردنەوە لێدرا و سرودی نیشتیمانی پەخشکرا.
لە شاری کەرکوک بەمەبەستی هاوخەمی دەربڕین بۆ کەسوکاری قوربانیانی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا زەنگی ئاگادار کردنەوە لێدرا و سرودی نیشتیمانی پەخشکرا.
لیژنەی باڵای تەندروستی نیشتیمانی عێراق چەند بڕیارێکی ڕاگەیاند بۆ هاوخەمی قوربانیانی کۆرۆنا و تیمە پزیشکی و ئەمنیەکان لەم دۆخە تەندروستیەی ئیستادا.
لە بەیاننامەی لیژنەکەدا هاتبوو: "وەکو هاوخەمیمان بۆ بنەماڵەی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و پێزانینمان بە رۆڵی تیمە پزیشکیەکان لە وەزارەتی تەندروستی لە تەواوی پاریزگاکانی عێراق و پاڵپشتیمان بۆ هێزە چەکدارەکان و دەستپێشخەری کۆمەڵگای عێراق بۆ هاوکاری کردنی یەکتر لەم دۆخە مرۆییە کە نیشتیمانبوونی بە جوانترین وێنە نیشاندا، ئێمەش وەکو لیژنە باڵای تەندروستی نیشتیمانی عێراق بۆ رووبەروبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دووەم کۆبوونەوەمان لەگەل سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عادل عەبدولمەهدی، ئەم بڕیارانەی خوارەوەمان دەکرد:
یەکەم/ پەخش کردنی سرودی نیشتیمانی عێراق لە سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاند لە یەک کاتدا کە دەکاتە کاتژمێر ٩ی شەوی سێ-شەممە، ئەمەش لە تەواوی عێراق ئەنجامدەدرێت و زەنگی ئاگادارکردنەوەی هێزەکانی بەرگری شارستانیش لە هەمان کات لێدەدرێت.
دووەم/ ڕاوەستان بۆ روحی پاکی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق و تەواوی جیهان، خوێندنەوەی سورەتی ئەلفاتحة وە مزگەوت و کلیساکان ئازادن کە زەنگ لیبدەن و قورئانی پێرۆز بخوێنن.
ئەم شەو لە شاری کەرکوک لە تەواوی مزگەوتەکان قورئانی پیرۆز خوێندرایەوە بۆ قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کاتژمێر ٩ی شەو زەنگی ئاگادارکردنەوە لە تەواوی کەرکوک لەلایەن ئۆتۆمبیلی هیزەکانی بەرگری شارستانی و هێزە ئەمنیەکان و ئۆتۆمبێلەکانی تیمە تەندروستیەکانی شارەکە لێدرا پاشان لە بەردەم پاریزگای شارەکە بە ئامادەبوونی فەرماندە سەربازیەکانی شارەکە و بەرپرسانی ئەمنی و تەندروستی و بەرگری شارستانی و کەسایەتی ئاینی ئیسلام و کریستان سێ خولەک وەستان بۆ گیانی پاکی گیان قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
پاش سێ خولەک وەستان بۆ گیانی پاکی قوربانیانی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وەکو هاوخەمی بۆ کەسوکاری قوربانیانی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڕاگەیاندنی ماتەمینی سرودی نیشتیمانی عێراقی لە تەواوی ئۆتۆمبێلەکانی هێزە ئەمنیەکان پەخش کرا و زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرا و سورەتی فاتیحە خوێنداریەوە لە لایەن ئامادەبووان لە هێزە ئەمنیەکان و تیمەکانی تەندروستی و بەرگری شارستانی و کەسایەتیە ئاینیەکانی شارەکە.
ف.ق