لەئامەد پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ١٠٧ ماڵ

ڕاگەیەنرا کە هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەکانی سەربەئامەد هەڵیانکوتایە سەر ١٠٧ ماڵ.

لە ٧٦ گوند وناوەندی ناوچەی لیجە، کوجاکوی وهەزرو-ی ئامەد دوای ئەوەی کە قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەنرا لە ڕێکەوتی ٢٩ تەشرینی یەکەمدا ئۆپەراسیۆنی سەربازی دەستی پێکرد.

لە ڕێکەوتی ٣١ی تەشرینی یەکەمدا قەدەغەکە هەڵگیرا. ژمارەیەکی زۆرسەرباز، تیمی تایبەت و زرێپۆشی سەربازی بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنی باشووری ناوەندی لیجە کردووە و ڕاگەیەنرا کە زۆربەی شوێنەکاندا خاڵی پشکنینیان داناوە و ئۆتۆمبێلەکان کۆنتڕؤڵ دەکەن.

ئاشکرا کرا کە لە هەرێمەکەدا هەڵیانکوتاوەتە سەر ١٠٧ ماڵدا و ناسنامەی هاووڵاتیان کۆنتڕۆڵ دەکەن.

ک-ش