لەتیف فاتیح فەرەج: دەستگیرکردنی سەرۆک ئاپۆ بووە هۆی دروستبوونی قوتابخانەیەک

لەتیف فاتیح فەرەج دەلێت: هەوڵدرا بە گرتنی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کۆتایی بە بزوتنەوەی کورد بهێنن، بەڵام ئەو ساتە بووە ساتی هەستانەوەی کورد.

ئەحمەد کەرکوک  - چەمچەماڵ

پلانگێریی ١٥ی شوبات، کە ٢١ ساڵ لەمەوبەر بەڕێوەچوو، لە گەلەکۆمەیەکی نێودەوڵەتیدا کە چەندین وڵاتی جیهان تێیدا بەشداربوون، لە ١٥-٢-١٩٩٩ لە دژی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە شاری نایرۆبیی پایتەختی کینیا ئەنجامدرا و ڕفێندرا و ڕادەستی دەوڵەتی فاشستی تورکیا کرا.

چاودێری سیاسی و نووسەر و رۆژنامەنووس و رۆشنبیری شاری کەرکوک لەتیف فاتیح فەرەج لە سەر ئەو گەلەکۆمەیەی کە لە ١٥ی شوباتی ساڵی ١٩٩٩ بەڕێوەچوو بۆ دەستگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دوا.

بەرژەوەندی بازرگانیش لە پشتی ئەم گەلەکۆمەیە هەبوو

لە تیف فاتیح فەرەج وتی "ئەو گەلەکۆمەیەی ١٥ی شوبات تەنها بۆ دەستگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان نەبوو ڕاستە دەستگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان ئامانجی سەرەکی بوو، چونکە پیان وابوو بەگرتنی عەبدوڵا ئۆجالان  زۆر بابەت کۆتایی دێت لە ناوچەکە، بەڵام ئامانجی دیکەشیان هەبوو بۆ نموونە هەندێک ووڵات دەکەوتن و بەرزایەکانی جۆلان بۆ ئیسرائیل دەبوون ئەمەش دەستکەوتی گەورە دەبوو بۆ ئیسرائیل، لەناوبردنی پەکەکەش بۆ تورکیا دەستکەوتێکی گرنگ دەبوو و بەرژەوەندیی بازرگانیش لە پشتی ئەم گەلەکۆمەیە هەبوو، هەندێک ووڵاتی وەک ئەمریکا پارەیەکی زۆریاندا تا بەشداربن لەم گەلەکۆمەیە."

هەوڵدرا بە گرتنی ئاپۆ کۆتایی بە بزوتنەوەی کورد بهێنن، بەڵام ئەو ساتە بووە ساتی هەستانەوەی کورد

هەروەها لەتیف فاتیح فەرەج ووتی: "ئامانجی سەرەکی لەم گەلەکۆمەیە کۆتایی هاتنی ئاپۆ و بزوتنەوەی ئازادیخوازی کورد بوو، بەڵام پێچەوانەی ئەمە روویدا و ئەو ساتە بووە ساتی هەستانەوەی کورد، لە ساڵی ١٩٩٩ەوە تا ئیستا ئایدلۆژیاو نەتەوە خوازیی کوردی و دیدگای کورد بۆ نەتەوەخوازی و مرۆڤ دۆستی و سەربەخۆی بۆ پێشەوە چووە."

دەستگیرکردنی سەرۆک ئاپۆ بووە هۆی دروستبوونی قوتابخانەیەک

لەتیف فاتیح فەرەج ووتیشی: "پرۆسەی دیموکراتی گەلان کە لە رۆژئاوادا هەیە و لە زۆر شوێنی جیهان قسەی لەسەر دەکرێ و ئەو فکرەیە گواستراوەتەوە بۆ زۆر شوێنی جیهان، ئەمە لە ئاکامی ئەو دەستگیرکردنەی عەبدوڵا ئۆجالانەوە بوو کە ئەو دەستگیرکردنە بووە هۆی دروستبوونی قوتابخانەیەک کە فکرە و ئادلۆژیای خۆی تێدا بڵاوکردەوە."

نووسین و بیروباورەکانی ڕێبەر ئۆجالان مانایەکی زۆر گەورە بە مرۆڤ دەبەخشن

لە کۆتایدا لەتیف فاتیح فەرەج  ووتی: "ڕێبەر ئاپۆ دوای دەستگیرکردنی وەکو فەیلەسوفێک دەرکەوت و ناسرا چونکە نووسین و بیروباوەڕەکانی مانایەکی زۆر گەورە بە مرۆڤ دەبەخشن، بەڵام بەداخەوە ئێمە لێکۆڵەرمان نییە قسە لەسەر ئەمانە بکات."

ژ.ت