لەقەلادزێ هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا ئیدانەکرا
لەگردبوونەوەیەکدا لەشاری قەلادزێ-ی سەربەپارێزگای سلێمانی، هێرشەکانی دەولەتی تورکیای داگیرکەر ئیدانەکرا.
لەگردبوونەوەیەکدا لەشاری قەلادزێ-ی سەربەپارێزگای سلێمانی، هێرشەکانی دەولەتی تورکیای داگیرکەر ئیدانەکرا.
هێرشە ئاسمانییەکانی دەولەتی تورکیای داگیرکەرلەقەڵادزی ئیدانەکرا.
جەماوەر لەناوەندی شار کۆبوونەوە و راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە. لەراگەیەنراوەکەدا هاتووە، لە هێرشی فڕۆکەجونگییەکانی دەوڵەتی تورکیا لە رۆژی ٢١ی ئادار گوندی ژاراوی قەلادزێ کراوەتە ئامانج.
ئاماژە بەوەش کراوە: شاراوە نیە کە چەندین ساڵە دەوڵەتی تورک و حکومەتەکەی ئەردۆغانی ئیخوانی بە ناوی دین و کافری هێرشمان دەکاتە سەر و عەفرین دەکاتە ئامانج و داگیری دەکات، چەندین جاریش بە پاساوی بوونی پەکەکە ناوچە سنووریەکانمان تۆپباران دەکات و خەڵکی سڤیل و بێتاوان لەماڵ و جێی خۆی هەڵدەکەنێ و ئاوارە و شەهیدی دەکات.
لە بەیاننامەکەدا ڕەخنە لە بێدەنگیی حکومەتی هەرێم و بەغدا گیراوە و ئاماژە بەوە کراوە: تا کەی هەڵوێست وەرناگرن و خۆتان کەڕ و بێدەنگ دەکەن، تا کەی ئەم نیشتیمانە وەک بێخاوەن نیشانی ئێمەش و جیهانی دەرەوەش دەدەن.
لە کۆتایشدا هاتووە: داوا لە هاوڵاتیانی بەشەرەفی ناوچەکە بەتایبەتی و کوردستان بە گشتی دەکەین، چیتر لەم کارە نامرۆڤانە بێ دەنگ نەبن و دەسەڵاتی هەرێم و بەغداد و وڵاتانی نێودەوڵەتی ناچاربکەن بێنەسەرخەت.