'لەناو ڕیزەکانی گەریلادا ئیرادەی خۆمم ناسی'
ڕۆژیار فرات چەکتار گەریلای یەژاستار ڕایگەیاند لە ناو ڕیزەکانی گەریلادا هەموو ژنێک ئیرادەی خۆی دەناسێت و لە ناو هەر دۆخێکی سەختدا تێدەکۆشێت.
ڕۆژیار فرات چەکتار گەریلای یەژاستار ڕایگەیاند لە ناو ڕیزەکانی گەریلادا هەموو ژنێک ئیرادەی خۆی دەناسێت و لە ناو هەر دۆخێکی سەختدا تێدەکۆشێت.
ڕۆژیار فرات چەکتار گەریلای یەژاستار وتی، "گەریلای ژن لەدژی قێزەونی سیستم شەڕ دەکات."
ڕۆژیار فرات چەکتار ڕاشیگەیاند، بەرخۆدانی یەکینەکانی پاراستنی سڤیل لە دژی سیاسەتی قڕکردنی دەوڵەتی تورک کاریگەری لەسەری دانا و بەو کاریگەریە نەیویستووە ئەو کارەی کە دەیکرد بە تێرکەری ببینێت، لەبەرئەوە بڕیاری دا بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلادا بکات. چەکتار ئەوەی خستەروو، زیاتر ویستی کار بکات و کاتێک جلوبەرگی گەریلای لەبەرکرد هەستەکانی جیاواز بوون و وتی، "بە خۆم وت پێویستە شایەنی ئەم جلانە بم. دەستپێکردنی ژناێکی نوێ و لەبەرکردنی جلوبەرگی گەریلا هەستێکی جیاواز بوو. لە ناو جۆش و خروش دابووم. دەستم بە ئاواتی چەندین ساڵە گەیشت. ئیدی دەتوانم تۆڵەی ساڵانی ڕابردوو بکەمەوە."
چەکتار ڕایگەیاند، کاتێک لە چیاکانی کوردستان بوو بە گەریلا، باشتر تێگەیشت کە سروشتی کوردستان هەموو کەسێک لە ئامیز دەگرێت و لەناو سروشتدا دەگەڕێت و لەگەڵی ئاوێتە دەبێت و سەرلەنوێ لە ژیان تێدەگات.
چەکتار وتیشی لە ناو گەریلادا، فیداکاری، هاوڕێیەتی، عەقلیەتی کۆمەڵگا و پشتگیری و خۆشەویستی بۆ گەل و وڵات، بەهێزتر دەبێت، پەتی سیستم هەڵدەکرێت و وتی، "لە ناو گەریلادا خۆت فێری مێژوو، کلتور و ڕاستیەکان دەکەی. بە گێڕانەوە گرنگی ئەم بابەتە ناوترێت."
چەکتار ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێک ژن دەگەڕێتەوە سەر جەوهەری، شتێک کە نەتوانێت بیکات نامێنێت. لە ناو گەریلادا هەر ژنێک ئیرادەی خۆی دەناسێت و زەحمەتی و کێشەکان هەرچیەک بن، فێری تێکۆشان دەبێت.
ف.ق