لەیلا گیوڤەن رەتیکردەوە بە کەلەپچەکراوى ببرێتە دادگا

لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکى کۆنگرەى جڤاکى دیموکراتیک (کەجەدە) و پەرلەمانتاری زینداینکراوی هەدەپە، لەبەر ئەوەى رەتیکردەوە بە کەلەپچەکراوى ببرێتە دادگا، نەبرا بۆ دانیشتنى دادگا و دانیشتنەکە بەبێ ئامادەبوونى خۆى بەرێوەچوو.

لەیلا گیوڤەن پەرلەمانتاری جۆلەمێرگی پارتى دیموکراتیکى گەلان (هەدەپە) و هاوسەرۆکى کۆنگرەى جڤاکی دیموکراتیک (کەجەدە) رەتیکردەوە بە کەلەپچەکراوى ببرێتە دادگا.

 

لەبەر ئەوەش بەرپرسانى زیندان و ئەمنی و دادگای تورکیا رێگایان نەدا لەیلا گیوڤەن بەشداریى ٤هەمین دانیشتنى دادگاییەکەى لە لقی ٩ی دادگای سزا قورسەکانى ئامەد بکات.

پەرلەمانتارانى هەدەپە، بەرێوەبەران و ئەندامانى پارتى دیموکراتیکى هەرێمەکان (دەبەپە) و کەجەدە لەگەڵ پارێزەرەکانى گیوڤەن بۆچادێریکردنى دانیشتنەکەى دادگا، کە بەبێ لەیلا گیوڤەن بەڕێوەدەچێت، چوونە دادگاکە و دانیشتنەکە چاودێری دەکەن.

ر.م