مانگرتنی ناسر یاگز له ڕۆژی ٦٩هه‌مدا به‌رده‌وامه
مانگرتنی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هه‌ده‌په ناسر یاگز له خواردن، ٦٩ ڕۆژی پڕكرده‌وه. ڕۆژ به ڕۆژ دۆخی ته‌ندرووستیی یاگز خراپتر ده‌بێت.
مانگرتنی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هه‌ده‌په ناسر یاگز له خواردن، ٦٩ ڕۆژی پڕكرده‌وه. ڕۆژ به ڕۆژ دۆخی ته‌ندرووستیی یاگز خراپتر ده‌بێت.
له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، ٦٩ ڕۆژه له نوێنه‌رایه‌تیی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له شاری هه‌ولێر، چالاكیی مانگرتنی نۆبه‌تدار له خواردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئه‌مڕۆ گرووپی ٣٥هه‌م نۆبه‌تی مانگرتنه‌كه‌ی وه‌رگرت.
هاوكات ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هه‌ده‌په ناسر یاگز كه ده‌ستی به مانگرتنی بێ‌سنوور و بێ نۆبه‌ت له خواردن كردووه، له ڕۆژی ٦٩هه‌مدا به‌رده‌وامه له مانگرتنه‌كه‌ی. یاگز كێشی كه‌م كردووه، تووشی چه‌ندین نه‌خۆشی بووه و سات به ساتیش باری ته‌ندرووستیی خراپتر ده‌بێت.
نوێنه‌ری هه‌ده‌په له هه‌ولێر موزه‌یه‌ن گونه‌ش ڕایگه‌یاند، «چالاكییه‌كه‌مان له هه‌ولێر به‌رده‌وامه. ناسر یاگز ٦٩ ڕۆژه له مانگرتندایه و دۆخی ته‌ندرووستیی تێكچووه. پێویسته ڕێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان بۆ كۆتایی هێنان به گۆشه‌گیری هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ.»
s.m