مانگرتنی کرێکارانی شارەوانی مەریوان
کرێکارانی شارەوانی مەریوان-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ماوەی ٩ مانگە موووچەیان پێ نەدراوە، لەبەردەم بینای شارەوانی کۆبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ئەنجامدا.
کرێکارانی شارەوانی مەریوان-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ماوەی ٩ مانگە موووچەیان پێ نەدراوە، لەبەردەم بینای شارەوانی کۆبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ئەنجامدا.
بەپیی ئەو زانیارییانەی کە سەرچاوە هرێمییەکان ڕایانگەیاندووە ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی تەمووز/١٧ پووشپەر ژمارەیەکی بەرجاو لە کرێکارانی وەرزی شارەوانی مەریوان بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین لەمەڕ نەدانی موچەی ٩ مانگی خۆیان لەبەردەم بینایی شارەوانی ئەو شارە کۆبونەوە و داوای پێدانی مووچەکانیان کرد.
کرێکاران هاواریان دەکردکە سفرەکانمان بەتاڵە ومنداڵەکانمان برسین.
کرێکارە ناڕازییەکان داوایان لە بەرپرسانی شارەوانی کردووە، بەدواداچوون بۆ داواکانیان بکەن.بەرپرسانی شارەوای هەرجارە بەرپرسانی پێشووی شارەوانی و ئەندامانی شۆرای شار تاوانبار دەکەن و لە جێبەجێ کردنی ئەوبەڵێنانەی کە بە کرێکارانی دەدەن خۆیان دەدزنەوە.
لە زۆربەی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هەزاران کرێکاری شارەوانی بە دەیان مانگە کە هیچ موچەیەکیان وەرنەگرتووە. ئەمە دۆخی ژیانی کرێکاران و بنەماڵەکانیانی خستووەتە مەترسییەوە.
ک-ش