ماوەى ١٩ رۆژە چالاکیى قەڵغانى زیندوو لە قەندیل بەردەوامە
چالاکیی قەلغانى زیندوو، کە لەلایەن گەنجانى باشووری کوردستانەوە لە قەندیل لە دژى هێرش و داگیرکەریى دەوڵەتى تورکیا بەڕێوەدەچێت، ماوەى ١٩ رۆژە بەردەوامە.
چالاکیی قەلغانى زیندوو، کە لەلایەن گەنجانى باشووری کوردستانەوە لە قەندیل لە دژى هێرش و داگیرکەریى دەوڵەتى تورکیا بەڕێوەدەچێت، ماوەى ١٩ رۆژە بەردەوامە.
دانیشتوانى ناوچەى مارەدۆی قەندیل ئەمڕۆ چوون بۆ سەردانى چالاکوانانى قەڵغانى زیندوو. ویلیەن بەرزنجى بە ناوى چالاکوانانى قەڵغانى زیندووەوە رایگەیاند، بەهۆى هەڕەشە لەسەر دەستکەوتەکانى کوردستان، ئێستا لە قەندیل خۆیان کردووە بە قەڵغانى زیندوو. بەرزنجی راشیگەیاند، هێرش لە دژى قەندیل هێرشە لە دژى هەموو دەستەکەوتەکانى کوردستان.
ویلیەن بەرزنجی ئەوەشى وت، کوردستان لە قەندیلەوە تاوەکو سنە، لە مەهابادەوە تاوەکو سلێمانى و هەولێر، تاوەکو سەرحەد و قامیشلۆ پێکەوە پشتیوانى گەریلای ئازادین.
هێرش لە دژى قەندیل هێرشە بۆ سەر هەموو کوردستان
دواى وتەکانى ویلیەن بەرزنجی، سۆران عەلی بە ناوى گەنجان و دانیشتوانى مارەدۆ لەبارەی هێرشە داگیرکەرییەکانى تورکیاوە قسەى کرد. سۆران عەلی وتی "هێرش بۆ سەر قەندیل تەنها هێرش نییە بۆ سەر قەندیل و پەکەکە، بەڵکو هێرشە داگیرکەرییەکان لە دژى هەموو کوردستانە. ئێمە وەک گەلی باشووری لێرەدا بە دەوڵەتى تورک دەڵێین، هەر چۆن ئێمە داگیرکەریى ئابووریى ئێوەمان قبوڵ نەکرد و دەستمان بە بایکۆتى کاڵا وکەلوپەلەکانتان کرد، بە هەمان شێوەش ئێمە داگیرکەریى سەربازیى ئێوە قبوڵ ناکەین. تاوەکو داگیرکەری کۆتایى پێنەیت، ئێمە بە بەردەوامى لە تێکۆشاندا دەبین".
ر.م