محه‌مه‌د مه‌هدی به‌یاتی ده‌رباره‌ی كه‌ركووك و توركمانه‌كان وه‌ڵامی ئه‌رشه‌د ساڵحی ده‌داته‌وه
محه‌مه‌د مەهدی بەیاتی وەڵامی ئەرشەد ساڵحی ده‌داته‌وه و ڕایدەگەیەنێت، «ڕێگەت پێنادەین ئه‌جێندای دەرەکی لەسەر حیسابی گەلی توركمان جێبه‌جێ بكه‌ی.»
محه‌مه‌د مەهدی بەیاتی وەڵامی ئەرشەد ساڵحی ده‌داته‌وه و ڕایدەگەیەنێت، «ڕێگەت پێنادەین ئه‌جێندای دەرەکی لەسەر حیسابی گەلی توركمان جێبه‌جێ بكه‌ی.»
محه‌مه‌د مەهدی بەیاتی سەرۆکی هاوپەیمانی توركمانی لە کەرکووک كه هاوكات سەرۆکی ڕێکخراوی بەدره لە میحوەری باکووری كه‌ركووك، وەڵامی ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی بەرەی توركمانی دایه‌وه كه رۆژی هەینیی ڕابردوو لە چاوپێكه‌وتنێكدا لەگه‌ڵ کەناڵی شەرقیە هەڕەشەی جیابوونەوەی لە عێراق کردبوو.
به‌یاتی به ساڵحی ده‌ڵێت: «لێدوانی کۆتایت قبووڵ نەکراوە، ڕێگەت پێنادەین ئه‌جێندای دەرەکی لەسەر حیسابی گەلی توركمان جێبه‌جێ بكه‌ی. ئێمە عێراقین و لە ژێر ئاڵاكه‌یدا ده‌مێنینه‌وه.»
ئەرشەد ساڵحی بە کەسێكی سەر بە ده‌وڵه‌تی تورکیا و ڕژێمه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان ناسراوه كه هەوڵی جێبەجێکردنی ئەجێنداکانی ئەو وه‌ڵاتە لە عێراق دەدات. ئەم وتانەشی کاردانەوە و ناڕازایەتی لایەنە عەرەبی و توركمانهشیعەکانی لێکەوتەوە.
s.m