منداڵانی کەرکوک رۆژی جیهانی منداڵانیان پیرۆز کرد

لە شاری کەرکوک منداڵانی شارەکە بە چالاکی شانۆگەری رۆژی جیهانی منداڵان پیرۆزکرا.

 

لە شاری کەرکوک ئێوارەی رۆژی ١ی حوزەیران (رۆژی جیهانی منداڵان) گروپی منداڵانی ژیربە نمایشی شانۆگەری منداڵان بەناوی شانۆی (پردی هیوا) رۆژی جیهانی منداڵانی پیرۆزکرا، شانۆگەرییەکە لەلایەن منداڵانی ژیرەوە بە هاوکاری ناوەندی چەتر رێکخرا.

هونەر شەوقی دەرهێنەری شانۆکە بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕاگەیاند: " لە رۆژی جیهانی منداڵدا بە هاوکاری ناوەندی چەتر توانیمان نمایشی شانوێ(پردی هیوا) بکەین بە بەشداری کۆمەلێک منداڵی شانۆکاری شاری کەرکوک بەناوی(منداڵانی ژیر)، ماوەی مانگێک ئێمە پرۆڤەمان کردووە بۆ ئەم شانۆگەرییە."

سەبارەت بە ناوەرۆکی شانۆگەرییەکە هونەر شەوقی دەرهێنەر بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕاگەیاند: "ناوەرۆکی شانۆگەرییەکەمان باس لەم دۆخەی ئیستای جیهان دەکات بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، وە هیوادارین بتوانین لە رێگەی ئەو شانۆگەرییە بتوانین پەیامێک بۆ منداڵان بگەینین کە ئەم نەخۆشییە نەخۆشییەکی جیهانیە و پێویستە خۆیان بپارێزن لی."

ز.ش