سەید ئهحمهد پێنجوێنی لە گوتاری هەینیدا لهسهر مینبهری مزگهوتێكی شاری ههولێر هێرشی کردە سەر دەستکەوتەکانی هێزهكانی سووریای دیموكراتی (قهسهده) له سهركهوتنیان بهسهر داعش. ناوبراو هاوسۆزیی خۆی بۆ چەتەکانی داعش پیشان دا و پڕوپاگهندهی درۆی دژی شهڕڤانان كرد. ئهو مهلایه هاوشێوەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر تۆمهتی درۆی خستهپاڵ قهسهده و هاوپەیمانان. بە کۆمەڵكوژكردنی ژن و منداڵی داعش تۆمهتباری كردن.
پاش ئهوهی ئهو ههڵوێستهی مهلا سهید ئهحمهد ناڕهزایی بهرچاوی هاوڵاتیانی باشووری كوردستانی لێكهوتهوه، ئهمڕۆ كۆمهڵێك پارێزەر و چالاكی مهدهنی لە داواکاری گشتیی شاری هەولێر سکاڵای یاساییان لەسەر ئهو مهلایه تۆمار كرد كه پێشنوێژ و گوتارخوێنی مزگەوتی حاجی جەماله لە هەولێر.
داوای لێبووردنی نهكرد
دوای ئهوهی دوێنێ پارێزهر و چالاكان له ههولێر سكاڵایان لهسهر ئهو مهلایه تۆمار كرد، چاوهڕوان دهكرا ئهمڕۆ له گوتاری ههینیدا داوای لێبووردن بكات. بهڵام نهك ههر داوای لێبووردنی نهكرد، هێرشی کردە سەر ئەو کەسانەی سکاڵایان لەسەر تۆمار کردووە و بە لادەر لە ئاینی ئیسلام و گومڕا ناوی بردن. ههروهها بە زمانی ههڕهشهئامێز وهڵامی ئەو کهسانەی دایەوە کە سکاڵایان لەسەر ناوبراو تۆمار کردووە.
مێدیای یهكگرتووی ئیسلامی داكۆكی لێ دهكات
ههرچهنده پێشتر خەلیل ئیبراهیم گوتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامی له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) بێبهریبوونی حیزبهكهی له قسهكانی مهلا سهید ئهحمهد ڕاگهیاند، بهڵام كهناڵی فهرمیی یهكگرتووی ئیسلامی پهیامه ههڕهشهئامێزهكانی ئهو مهلایه بڵاودهكاتهوه. خهلیل ئیبراهیم ڕایگهیاندبوو کە قسەکانی سەید ئەحمهد پێنجوێنی گوزارشت لە سیاسەتی یهكگرتووی ئیسلامی ناکات. بەڵام کەناڵی سپێدە کە زمانحاڵی یەکگرتووی ئیسلامییه ماوەی دوو ڕۆژه هێرشی مێدیایی دهكاته سهر ئەو پارێزەر و چالاكانهی له دژی قسهكانی مهلا هاوسۆزهكهی ئهردۆغان و داعش دهوهستنهوه.
«داواكاری گشتی سكاڵاكهی قبووڵ كرد»
پارێزهر ڕێبین سەباح بهناوی ئەندامانی ئەو گرووپەی کە سکاڵایان لەسەر سەید ئەحمهد تۆمار کردووه، ڕوونکردنەوەیهکی بڵاوكردهوه و ڕایگهیاند، سكاڵاكهیان له لایهن داواكاری گشتییهوه قبووڵ كراوه. ناوبراو وهڵامی هێرش و تۆمهتهكانی كهناڵی یهكگرتووی ئیسلامی و مهلا سهید ئهحمهد پێنجوێنیشی داوهتهوه:
ڕونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی و دەزگاکانی ڕاگەیاندن
سەبارەت بە خوتبە پڕ لە جنێوەکەی مامۆستا سەید ئەحمەد و ڕاپۆڕتە چەواشەکارییەکەی پەیامنێرە موڕاهیقەکەی کەناڵی سپێدە.
دوای ئەوەی مامۆستا سەید ئەحمەد پێنجوینی لە میانەی خوتبەی هەینی بەرواری ۲۰۱۹/۳/۲۲ دا هێزە کوردیەکانی ڕۆژئاوای کوردستانی بە جاش و نۆکەری بەشار ئەسەد وەسف کردبوو بەوەش تۆمەتباری کردبوون کە ژن و مناڵی سڤیلی باغۆزیان سەر بڕیوەو کۆمەڵکوژییان کردوە لەوێدا ، لە کاتێکدا هەموو جیهان ئاگادارە کە هێزە کوردییەکانی ڕۆژئاوایی کوردستان بە نوێنەرایەتی گشت مرۆڤایەتی خەریکی شەڕی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش بوینەوەو لەو پێناوەشدا هەزارەها شەهیدیان هەبوە، ئەو چەند ڕستەیەی وتارەکەی مامۆستای ناوبراو نیگەرانی ملیۆنەها خەڵکی دڵسۆزی کورد پەروەری لێکەوتوەو هەر ئەوەش وای لێکردین لەگەڵ پارێزەرێکی هاوکارم و چەند چالاکوانێکی بوێرو دڵسۆزی ئەو هەولێرە له بڕی ئەوەی لە فیسبوک و پەیجەکان جنێو بە مامۆستا بدەین بە شێوەیەکی مەدەنی و یاساییانە یاداشتی جوڵاندنی سکاڵامان لە دژی ناوبراو دا پێشکەش بە سەرۆکی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان کردوەو داوامان لە بەڕێزییان کرد بەپێیی مادەی ٤۳٤ لە یاسای سزاکانی عێراقی سکاڵا لە دژی سەید ئەحمەد پێنجوینی بجولێنرێ ، ئەوەشی کە جێگایی خۆشحاڵی ئێمە مانان بوو دوایی ئەو هەنگاوە یاسایی و مەدەنیەی کە دوێنی ئەنجامان دا لە زۆر شوێن دەستخۆشیمان لێ کراو لە هەندێ شوێنیش به ئەنقەست و یاخود بە ساویلکەیی و ناتێگەیشتنی خۆیان هێرشیان کردینە سەرو تۆمەتی ناشرینیان بۆ دروست کردین ئەوانەشی لای ئێمە ئاساییە و شانازی پێوە دەکەین مادام لەلایەن خزمەتکارانی ئۆردۆگان و تاریک پەرستانەوە پێمان وتراوە ، بەڵام ئەمەوێ لە چارچێوەی چەند خاڵێکدا گشت ئەو چەواشەکارییانەی خوتبەی ئەمڕۆی مامۆستا سەید ئەحمەدو ڕاپۆڕتە هەواڵی پەیامنێرەکەی کەناڵی سپێدە بخەمە ڕوو بۆ ڕایی گشتی :
۱/ کەناڵی سپێدەو مامۆستا سەید ئەحمەد وەک گاڵتەجارییەک باس لەوە ئەکەن کە ژمارەیەکی کەمی چالاکوان و پارێزەر بەم کاری جوڵاندنی سکاڵا هەڵساون بۆ زانیاری هەموان ئەم ژمارە کەمەی چوینە بەردەم داواکاری گشتی لەسەر ویست و پێشنیاری من و هاوڕێکانم بووە کە لەبەر بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی باری ئەمنی نەمان ویست ژمارەیەکی زۆری خەڵک و چالاکوانی مەدەنی ببەینە بەردەم داواکاری گشتی ئەگینا زۆر ئاسان بوو بە لای ئێمەوە کە ژمارەیەکی زۆری خەڵکی کوردپەروەری ئەو هەولێرە کۆبکەینەوەو بیبەینە بەردەم داواکاری گشتی ..
۲/ بۆ زانیاری هەموتان ئێمه بە فەرمی هیچ کەناڵێکمان بەو هەنگاوەمان ئاگادار نەکردیتەوە وە پەیامنێرەکەی کەناڵی سپێدەش تەنها بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان هاتبوە بەردەم داواکاری گشتی لەوێشدا دوور لە عورفی کاری پەیامنێری پرسیاری زۆر بێ مانایی لە هاوڕێکانم کردبوو وە لە ڕاپۆڕتە هەواڵەکەش تەنها بەشێک لە قسەکانیانی بڵاو کردبوەو دواتریش چوبوە بازار خەڵکی بێ ئاگایی لە دژی ئێمە مانان هاندابوو لە ئاخیری ڕاپۆرتەکەش بە دوژمنی ئیسلام و مزگەوت وەسفی کردبوین لە کاتێکدا بەشێک لەو هاوڕێییانەمان ئەهلی نوێژو مزگەوتن و بەڵام لای ئەو مامۆستا و پەیامنێرو ئەو کەناڵەی یەکگرتو ئەوەی کورد پەروەر بێ کافرو مولحید و دژی ئیسلامە .
۳/ بۆ زانیاریتان کێشەی ئێمه لەگەڵ دینی ئیسلام و موسڵمانان دا نیە چونکە ئێمە خۆمان بە بەشێک لەوانە دادەنێیین ، بەڵام مامۆستای ناوبراو دەیەوێ وا پیشانی خەڵکی بدا کە ئەو یەکسانە بە دینی ئیسلام هەر یەکێکیش ڕەخنەی لێ بگرێ وەک ئەوەیە هێرشی کردبیتە سەر ئیسلام لە کاتێکدا ئیسلام بێ بەرییە لەو خەڵکانەی کە ڕۆژانە تیجارەت بە دینی ئیسلام ئەکەن و بۆ بەرژەوەندی خۆیان ئیسلام و ناوی خوا بەکاردێنن و ئارەزووش دەکەن هەموو خەڵک بە دوعا ساختەکانیان بڵێت ئامین کە ئەمەش لای خەڵکی هۆشیارو تێگەیشتوو قەت ڕوونادات .
٤/ باشە ئەگەر مامۆستا سەید ئەحمەدو کەناڵی سپێدە و یەکگرتوش خۆیان بە حەق و خاوەن ماف و ڕاستگۆ دەزانن بۆ لە سکاڵای یاسایی و دادگا دەترسن و لە دوێنێ وە زەختیان هەڵساوەو دەستیان کردوە بە قسەی ناشرین و ناڕەوا .
٥/ بۆ زانیاری هەر هەموتان بە سوپاسەوە یاداشتی جوڵاندنی سکاڵامان لەلایەن داواکاری گشتیەوە قبوڵ کراوەو ڕاپۆرتە هەواڵیەکەی دوێنی کەناڵی سپێدەش ئاماژەی بەوە داوەو بۆیە پێویستی بەوە نەدەکرد مامۆستای ناوبراو لە خوتبەی ئەمڕۆیی دا هەواڵی ناڕاست بداتە ئامادەبوانی خوتبەکەی لە کاتێکدا خەڵک لەو سەردەمەدا هۆشیارەو هەواڵە ڕاستەکانی بە ئاسانی پێدەگاو مامۆستا خۆشی باش بڵاوکردنەوەی هەوڵی ناڕاست لە دینی ئیسلامدا جائیز نیە و گوناهە . لە کۆتایشدا ئەمەوێ ئاماژە بەوە بکەم ئێمە لە پێناو ڕووح و گیانی شەهیدانی شەڕی دژ بە داعش ئەو کارەمان کردو شانازیشی پێوە ئەکەین و ئەوەی جێگای دڵخۆشی بوە بۆ من و هاوڕێکانم لە دوێنی وە دەستخۆشی باران کراوین و ئەوەی زیاتریش شانازی پێوە ئەکەین باش زەختی تاریک پەرستانی ئیخوانی میسریمان هەڵستاندوەو سەرو دڵیانی ئەوانمان گرتوە بە تەواوی، وە ئێمە هیچمان لەو شەڕڤان و پێشمەرگانانە کەمتر نیە کە لە پێناو نیشتمان و لە شەڕی دژ بە فکری بۆگەنی داعش قوربانیان دا و شانازی بەوەش لەلایەن ڕێکلامچیەکانی ئۆردۆگان و ئیخوانی میسرەو جنێو باران بکرێیین.
s.m