مه‌لا سەید ئەحمەد پێنجوێنی لەسەر تۆمەت خستنەپاڵ شەڕڤانان درایە دادگه
مه‌لا سه‌ید ئه‌حمه‌د پێنجوێنی كه له گوتاری هه‌ینیدا تۆمه‌تی خسته‌پاڵ شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده، له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك چالاكی مه‌ده‌نی و پارێزه‌ری شاری هه‌ولێر درایه دادگه.
مه‌لا سه‌ید ئه‌حمه‌د پێنجوێنی كه له گوتاری هه‌ینیدا تۆمه‌تی خسته‌پاڵ شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده، له لایه‌ن كۆمه‌ڵێك چالاكی مه‌ده‌نی و پارێزه‌ری شاری هه‌ولێر درایه دادگه.
سەید ئه‌حمه‌د پێنجوێنی لە گوتاری هەینیدا له‌سه‌ر مینبه‌ری مزگه‌وتێكی شاری هه‌ولێر هێرشی کردە سەر دەستکەوتەکانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده) له سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر داعش. ناوبراو هاوسۆزیی خۆی بۆ چەتەکانی داعش پیشان دا و پڕوپاگه‌نده‌ی درۆی دژی شه‌ڕڤانان كرد. ئه‌و مه‌لایه هاوشێوەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر تۆمه‌تی درۆی خسته‌پاڵ قه‌سه‌ده و هاوپەیمانان. بە کۆمەڵكوژكردنی ژن و منداڵی داعش تۆمه‌تباری كردن.
پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی مه‌لا سه‌ید ئه‌حمه‌د ناڕه‌زایی به‌رچاوی هاوڵاتیانی باشووری كوردستانی لێكه‌وته‌وه، ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵێك پارێزەر و چالاكی مه‌ده‌نی لە داواکاری گشتیی شاری هەولێر سکاڵای یاساییان لەسەر ئه‌و مه‌لایه تۆمار كرد كه پێشنوێژ و گوتارخوێنی مزگەوتی حاجی جەماله لە هەولێر.
مه‌لا سه‌ید ئه‌حمه‌د پێنجوێنی به‌وه ناسراوه كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورك هه‌یه و چه‌ندین جاریش له مێدیاكان و مینبه‌ری مزگه‌وته‌وه پشتیوانی خۆی بۆ ئه‌ردۆغان و ئاكه‌په ده‌ربڕیوه و هێرشی تووندی كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و هێز و لایه‌نانه‌ی دژی داگیركاری و تاوانه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك ده‌وه‌ستنه‌وه. ناوبراو چه‌ندین جار به‌شداری كردووه له كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كانی ڕژێمی توركیا و پێشتریش كۆنسوڵی توركیا له هه‌ولێر سه‌ردانی ماڵه‌كه‌ی كردووه.
s.m