موستەفا کازمی لە کەرکووک سەرپەرشتی ئۆپراسێۆنێکی دژ بە داعش دەکات

بەرەبەیانی ئەمرۆ موستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێڕاق گەیشتە کەرکووک و سەرپەرشتی ئۆپرسێۆنێکی سەربازی دەکات دژی داعش.

کاتژمێر چواری سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سوپای عێراق  دەستی بە ئۆپراسێۆنێکی سەربازی کرد لە دژی داعش، ئۆپراسێۆنەکە باشوور و ڕۆژئاوای پارێزگای کەرکووک دەگرێتەوە و لە قەزای دووبز تا چیا و پێدەشتەکانی حەمرین و قەزای حەویجە لە خۆ دەگرێت.

هاوکات چەند کاتژمـێریک داوی دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنەکە سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە فڕۆکەیەکی تایبەتی سەربازی بە جلوبەرگی سەربازییەوە لە بەغدادی پایتەختەوە گەیشتە کەرکووک بە مەبستی سەرپەرشتیکردنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی سوپا لە دژی داعش.

لە دوای ئەوەی سەرۆک وەزیران لە فڕۆکەخانەی کەرکووک لەلایەن فەرماندە باڵا سەربازییەکانی عێراقەوە پێشوازیی لێكرا، بە کۆپتەرێکی سەربازی بەرەو ناوچەکانی بەڕێوەبردنی ئۆپراسیۆنەکە بەرێکەوت بە مەبەستی چاودێریکردن و سەرپەرشتیکردنی ڕاستەوخۆی ئۆپراسیۆنەکە.

لە سەردانەکەی موستەفا کازمی چاوی بە هیچ ئەندامێکی یەکەی ئیداری و پارێزگاری کەرکووکیش نەکەوتەوە تا ئێستاش هێچ پلانێک نییە بۆ ئەوەی چاوی پێیان بکەوێت، ئەوەش لە کاتێکدایە لە ئێستادا هەوڵێک هەیە بۆ لە کار لابردنی ڕاکان سەعید پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکووک.

ژ